زابخودێ کۆتایی پێ دەهێنین

09:50 - 2024-09-26
ستران عەبدوڵڵا
141 خوێندراوەتەوە


خەڵک و کەسی تر ناوی لە خۆی نابوو خۆڕاگر، بەڵام بە راستی خۆڕاگری راستەقینە ئەم کاک قوبادەیە کە لەگەڵ کابرا هەڵیدەکرد و پێنج ساڵ بە دانایی و شێنەیی مام جەلالانە مامەڵەی دۆخەکەی دەکرد.

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەر  کورد و یەکێتیی و لەبەر مانەوەی حکومەتی کوردستان بە یەکگرتوویی، بە خۆڕاگرییەوە  وەرزشی یۆگای تەحەمول و خەباتی سەبری شۆڕشگێڕیی دەکرد.

لە بەغدا بە گیانی بەرزی دیپلۆماتێکی کارامە تیمی دانوستانی ئیدارە دەدا کەچی جەماعەت حەماوەی حەسودیان  لێی دەرژا، کە سەریش دەکەوت پاشقولیان لە رێکەوتن و دەسکەوتەکانی، کە لە قازانجی کورد بوون، دەگرت.
دوایی خۆیان بە نرخێکی کەمتر دەچوون بۆ سێڵڤی هەراجکردنی نەوت و دەیانگوت سۆمای چاومانە سۆما.

پیرۆزبایت لێدەکەم کاک قوباد کە لە حکومەتدا هەمیشە بەشێک بووی لە چارەسەر، نەک ماکی گرفت، دایمە و دەرهەم بە هێزی نەرم و ژیریی لە ناوجەرگەی دیوانی حکومەتەوە بەرەنگاری تاکڕەوی و لووتبەری و بێباکی فراکسیۆنێکی زبرت دەکرد.
رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤ یەکێتی بە لیستی ١٢٩ ئەم نەبەردییە دەباتەوە و کۆدی ئەو مەتەڵەش هەڵدێنێت کە چەند رۆژە خۆیان پێوە مەشغوڵ کردووە کە لە جێی ئەوەی قسەیەکی خۆیان  هەبێ بۆ وتن هەر وا بە شپرزەییەوە دەپرسن: کۆتایی بە چی دەهێنن؟

تەبعەن کۆتایی پێ دەهێنین. کۆتایی بە هەموو شتێک دێنین. تەنانەت کۆتاییش دێنین بە خوو و خدەی بەد و زبری تەعقیب و دیڤچوون بۆ راز و نیازی خەڵکی لە هەڵبژاردن و کێبرڕکێی دیموکراسیدا.

شەفافیەت لە ئیدارە و داهاتەوە دەپەڕێتەوە بۆ فەزای سیاسی داهاتووش.


وتارەکانی نوسەر