رۆڵی بافڵ تاڵەبانی لە هەستانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا

09:45 - 2024-10-09
نزار تەیب
190 خوێندراوەتەوە

نزار تەیب


كەسایەتیی یەكەمی هەر حزبێکی سیاسی، رۆڵی گرنگ و مێژوویی دەبینێت لە زیندوو راگرتنی ئەو حزبە و هێشتنەوەی لە ریزی پێشەوەی ركابەرەكانی، بەتایبەتی بۆ حزبێكی وەكو (ی.ن.ك)، كە ئەندام و لایەنگر و هەوادارانی هەمیشە، پێویستیان بە نوێكردنەوە و نوێگەری هەیە، بەتایبەتتریش لەم سەردەمی گۆڕانكاری و ئاڵەنگارییە ئاڵۆزانەی روویان لە ناوچەكە كردووە.

جورئەت و چاونەترسی
 ئەوەی گڕوتینێكی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەندام و لایەنگر و كادرانی یەکێتی، ئەو جورئەت و بەرخودان و چاونەترسییەی بافڵ تاڵەبانییە، لەبەرامبەر نەیارەكانی و كە لە شێوەیدا و لە ماوەی 32 ساڵی حوكمڕانی و بانگەشەی هەڵبژاردندا، لەسەر ئاستی كەسی یەكەمی حزبی سیاسی وێنەی نەبووە، بەتایبەتیش دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كە یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەدەستی هێنا و دەسەڵاتی پارێزگای گەڕاندەوە بۆ كورد، كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و نەیاری گەلی كورد هێنا لەو پارێزگایە.
 جۆش و خرۆشی بانگەشەی  هەڵبژاردن وادەكات دەنگدەر و خەڵكی بێ هیوا، جارێكی دیكە هیوایان بۆ بگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردن لە پرۆسەكەدا، ئێمە نموونەی زیندووی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان لەلایە، كەوا خەڵكی ئێران لەئاست بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا زۆر ساردیان نواند و گرنگ نەبوو بەلایانەوە، بەڵام هاتنە پێشەوەی كەسایەتی دكتۆر مەسعود پزیشكیان بۆ ناو پرۆسەكە و نیشاندانی هونەرێكی دیكەی بانگەشە و قسەكردنی بە زمانی كوردی، جۆش خرۆشێكی دا بەو نەتەوانەی وەكو كورد و تورك كە هەست بە پەراوێزخستن دەكەن لەناو ئێراندا، بەشداری گەرم و گوڕ و چاوەڕوان نەكراو لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن.

 

ئەوەی گڕوتینێكی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەندام و لایەنگر و كادرانی یەکێتی، ئەو جورئەت و بەرخودان و چاونەترسییەی بافڵ تاڵەبانییە، لەبەرامبەر نەیارەكانی-دا


وتەو هەڵسوكەتە نوێیەكانی تاڵەبانی

هاتنە پێشەوەی بافڵ تاڵەبانی، نەك هەر تەنها بۆ یەكێتییەكان، بەڵكو جۆش و خرۆشی داوەتە حزب و پارتەكانی دیكەش، کە بەشێوەیەكی ئەكتیڤانە و جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو بەشداریی هەڵمەتی هەڵبژاردن بكەن، تەنانەت سۆشیاڵ میدیا تەنراوە بە وتەو هەڵسوكەتە نوێیەكانی تاڵەبانی، تەنانەت نەیارەكانی تاكو وەڵامی رەخنەكانی یاریگای سلێمانی دەدەنەوە ئەو دەگاتە هەڵەبجە، تاكو وەڵامی هەڵەبجە دەدەنەوە ئەو دەگاتە كۆیە و ناوچەكانی دیكە، ئەمە جۆرێك لە ستراتیژ و بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی نوێیە، كە كەسایەتی رۆڵی سەرەكی دەبینێت لەبەرجەستەكردنی، ئەم جۆرە كەسایەتییە پێویستییەكی سەردەمی هەنووكەیی بوو بۆ گێڕانەوەی گیانی بەشداریكردنی سیاسیی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن، بێگومان خەڵكی كوردستانیش بێ هیواو دوورە پەرێزبوون لەم پرۆسە تەقلیدییەی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەگەر ئەم جۆرە كەسایەتی و جۆش و خرۆشە نەبوایە، بەدڵنیاییەوە پرۆسەكە زۆر بە كاڵ و كرچی و بە بەشدارییەكی لاوازی خەڵكی لە پرۆسەكەدا تەواو دەبوو، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیش قەڵەمەكانیان ناپارێزن لە نووسینی راپۆرتەكانیان بۆ رای گشتی نێودەوڵەتی و ئاشكراكردنی رووی راستەقینەی رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
هەربۆیە گرنگی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن گرەوی سەركەوتنی پرۆسەکەیە و بەپێی پێشبینییەكان سوپرایسی سەركەوتن دەگەڕێتەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی، لە پای ئاشتكردنەوەی ریژەیەکی زۆری ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کە ئەوەش وادەکات بەشداریی كارا لە هەڵبژاردندا بكەن.

* ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

وتارەکانی نوسەر