نهێنیی سەرکەوتنی یەکێتی لە چیدایە؟

10:19 - 2024-10-13
د. بێستون سابوراوایی
238 خوێندراوەتەوە

ــ متمانەی بە جەماوەرەکەی خۆی و بەدەستهێنانی متمانەی جەماوەرەکەی هەیە.
ــ مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان و نەسڵەمینەوە لە دوژمنان و نەیارانی هەیە.

بە جورئەت لە بڕیاردان
ــ جورئەتی بڕیاردان و سەربەخۆیی لە بڕیاردا هەیە.
ــ ئازایەتی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، فەرماندەی یەکێتی هەمیشە لە پێشەوەی یەکە سەربازییەکاندابووە لە شەڕدا.
ــ پەروەردەیەکی دروستی نیشتمانپەروەریی لە هەموو سێکتەرەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا هەیە.
ــ وتە و دروشمی کەم و کرداری زۆر، یەکێتی ئەوەی بیڵێت دەیکات.
ــ بڕوابوون بە پرەنسیپەکانی سۆسیال دیموکراسیی و ئازادیی فیکر و ویژدان و عەقیدە پیرۆزەکان.

فراوانکردنی پانتایی ئازادییە دیموکراسییەکان
ــ فراوانکردنی پانتایی ئازادییە دیموکراسییەکان، لەناو حزب و بوارەکانی تری ژیانی سیاسیی و پەرلەمانی و کۆمەڵایەتی و سەکۆکانی رادەربڕینی جەماوەریی و میدیاییدا.
ــ باوەڕی چەسپیوی یەکێتی، بەوەی دەبێت حوکمڕانی لە خزمەتی خەڵکدا بێت، نەک خەڵک لە خزمەتی حوکمڕانیدا بێت.
ــ رێزگرتن لە نەتەوە و ئایینە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و مامەڵەی یەکسان لە پێدانی ماف و بە ئەستۆدانی ئەرکدا.
ــ خۆشەویستیی خاک و پارێزگاریکردن لێی و رێگریی لە داگیرکردنی، بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیکردنە سەر بوون و کەرامەتی خەڵکی کوردستان، ئامادەبوون بۆ بەخشینی قوربانیی بە سەر و ماڵ لەو پێناوەدا.
ــ رێزگرتن لە توانا و بەهرەکانی هەر تاکێکی گەلی کوردستان، بە (نێر و مێ) وە، کارکردن بۆ چەسپاندنی خۆشەویستیی نیشتمان و بوژاندنەوەی ئینتیمای کوردستانیی لە دەروونی گەنجاندا.

باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان
ــ باشکردنی بنەماکانی ژیان و گوزەران و رێزگرتن لە کەسێتیی مرۆڤەکان لەم نیشتمانەدا، خۆشەویستکردنەوەی کوردستان لە دڵ و دەروونی ئەوانەدا کە دەیانەوێت کوردستان جێبهێڵن و ئاوارەی هەندەران بن، چونکە رۆیشتنی گەنجەکانمان خەسارەتێکی لە بژاردن نەهاتووی سەروەتی نەتەوایەتیمانە، لە رووی بنەماکانی ئاساییشی نەتەوایەتیشمانەوە زیانی هەنووکەیی و ئاییندەیی دەبێت.
ــ ئاشتی و ئارامیی و ئاوەدانیی، سێ چەمکی لێکئاڵاون، هەربۆیەشە یەکێتی هەمیشە کار بۆ حوکمڕانییەکی دروستی خەمخۆرانە و لێبڕاوانە دەکات، کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ناوخۆی کوردستان و دەوروبەریشی دابین بکات تا لە سۆنگەی ئەو ئاشتییەوە ئارامیی و ئاسایشی سەروماڵی خەڵک دابین بکرێت، بەوەش ئاوەدانیی و بوژاندنەوەی هەموو بوارەکانی ژیان مسۆگەر ببێت.

وتارەکانی نوسەر