برادەرانی دەستڕۆیشتووی زەرد پێویستییان بە یۆگای قبوڵکردنی شکست هەیە

10:00 - 2024-10-15
ستران عەبدوڵڵا
97 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا 

برادەرانی دەستڕۆیشتووی زەرد پێویستییان بە یۆگای قبوڵکردنی شکست هەیە، پێویستیان بەوەیە ڕابێن لەگەڵ نەبردنەوە و ئینجا دۆڕان و پاشەکشە. 
پێویستیان بەوەیە تێبگەن دیموکراسی و هەڵبژاردن جووتسایدی هاتن و چوونە، هەر بردنەوە و هەر دۆڕان نییە، دەشێت و دەبێت هەردووکیان بن. جارێ بێ بۆ بردنەوە و جارێکی تر  بڕۆ بۆ دۆڕاندن.
مەشقی قبوڵکردنی شکست دەرسێکی زۆر مەزنە حزبە مەزنەکان  دەتوانن لێی تێبگەن.
سەرۆکی یەکێتی بە توانجی جوانی خۆیەوە وتی: کێشە ئەوەیە لە کوردستان حزبێک هەیە ئامادە نییە بیدۆڕێنێت.

فەرموون بەڕێزانی دەسەڵاتداری زەرد بۆ مەشق و راهێنان، فەرموون بۆ شکست و دۆڕان.

وتارەکانی نوسەر