شیلان بەرزنجی
لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەردەوام چاوی دوژمن و نەیاران لەسەر توانا و کاریگەرییەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بووە.
چاو نەترس و خەمخۆری نەتەوەکەی
سەرۆک (بافڵ تاڵەبانی)، لەسەر ئاستی چوار پارچەی کوردستان، بۆتە نموونەی سەرۆکێکی چاو نەترس و خەمخۆری نەتەوەکەی و بۆ چارەسەری پرسی کورد خۆی کردۆتە قوربانی، بێ گوێدانە هیچ ترس و هەڕەشەیەک.
ئێستا بۆ هەمووان روون بۆتەوە، کە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت گۆڕانکاری لە هاوکێشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها عیراقیشدا بکات، هەر بۆیە هەموو حزبە سیاسییەکان، تووشی شۆک بوون بەرامبەر بە هێز و تواناکانی ئەم سەرۆکە.
بەردەوام چاوی دوژمن و نەیاران لەسەر توانا و کاریگەرییەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بووە
پیلانگێڕیی ناوخۆیی و دەرەکی
ئێستاش دوژمنان و نەیارانی یەکێتی کە بەرگەی توانای بافڵ تاڵەبانی ناگرن، پەنایان بردۆتە بەر زیرەکی دەستکرد و پیلانگێڕیی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ئەوەی شکستی پێ بهێنن، بەڵام ناتوانن.
کاریگەریی سیاسەتی سەرۆکی یەکێتیی
لە قۆناغی ئێستادا، بەهێزی و کاریگەریی سیاسەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وای کردووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دوژمنەکانی کورد و هەموو ئەوانەی یەک خستووە، کە بانگەشەی کوردایەتی و خۆڕاگری و ئاوەدانی و یەکڕیزی بۆخۆیان دەکەن، بەڵام ئەو نەیارانە بوونەتە مایەی گاڵتەجاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر شکستی هەوڵەکانیان دژ بە یەکێتی، بۆیە پێویستە دان بە شکستی خۆیاندا بنێن و دۆڕان قبوڵ بکەن.