وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و خەڵك و فەرمانبەرانی كوردستانی لەپێش بەرژەوەندییەكانی خۆی داناوە، بۆیە ئێستاش كاری جددی دەكات، بۆ جێگیركردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر بانكەكانی عیراق، لەبری «هەژماری من»، كە رێكارێكە تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان سوودی لێوەردەگرێت و زیان بە خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێم دەگەیەنێت.
هەوڵەكانی یەكێتی، لەسەر داواكاری و داخوازیی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و شەقامی كوردییە، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش لە سەرو هەموویانەوە یەكێتی، لەگەڵ پرۆسەی تەوتیندان
لەبەر ئەوە، سەرۆك بافل تاڵەبانی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی دا، چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، كە ساڵانێكە بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی پارتی و حكومەتی هەرێمەوە دوا دەكەوێت و دەخورێت، هەروەها یەكێتی وەكو سەركردایەتی و لیستیش لە پەرلەمانی عیراق، كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەكات بەشێوەیەكی بنەڕەتی، لە رێگەی تەوتین «بەنیشتمانیكردن»ی مووچەی فەرمانبەرانەوە، یەكێتیش داوای كردنەوەی لقی ئەو بانكانەی بەغدای لە شارەكانی هەرێم بە تایبەتی لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین كردووە.
ئێستا لیستی یەكێتی بۆ سەرخستنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، لەناو پەرلەمانی عیراقدا، زیاتر لە 108 ئیمزای پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان و عیراقی كۆكردۆتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بكرێت و لەوێشەوە موخاتەبەی سەرۆك وەزیران و دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت، بۆ جێبەجێكردنی، بەتایبەت كە ئەو دادگایە بڕیاری تەوتین كرنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێشتر دابوو.
هەوڵەكانی یەكێتیش لەم رووەوە، لەسەر داواكاری و داخوازی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و شەقامی كوردییە، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش لە سەرو هەموویانەوە یەكێتی، لەگەڵ پرۆسەی تەوتیندان، تەنها لایەن كە دژ بەو پرۆسەیەیە، پارتییە، كە داوای هەژماری من دەكات، كە شەقام و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دژین.
خودی تەوتین، ئەگەر جێبەجێ بكرێت، تەنها لە بانكی حكومەتی عیراقی فیدراڵدا دەبێت، نەك هەر بانكێكی تری ناو هەرێم وەكو لایەنێك ئیدیعای دەكات، پرۆسەكەش پشت بە بڕگەیەكی یاسای بودجەی گشتی عیراق دەبەستێت، كە رێگە بە پارێزگاكان دەدات، لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان رەوانەی بەغدا بكەن، بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بكرێت، ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت، سلێمانی و دەوروبەری دەتوانن بە پاڵپشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییەكانی تری دەرەوەی روئیای پارتی لەهەرێم، تەوتین بكەن و وەكو سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق مانگانە بێ كێشە مووچەكانیان وەربگرن.