73
ناوه‌كه‌ی له ئیمام ئه‌حمه‌دی نه‌وه‌ی ئیمام موسای كازمه‌وه هاتووه، برای ئیمام محه‌ممه‌دی ده‌ربه‌ندیخانه، گۆڕه‌كه‌ی له گۆڕستانی گونده‌كه‌دایه، ده‌ڵێن ئه‌م گونده عه‌بدوڵڵا پاشای بارام به‌گ ئاوه‌دانیكردووه‌ته‌وه، كۆن له‌وبه‌ری ئه‌م شوێنه‌ی ئێستادا لای كانی كلووری بووه، پێش ئه‌نفال 33 ماڵ بووه.
دراوسێی گونده‌كانی: عازه‌بان، وازۆڵ، میره‌دێ، قلیجه، چناره‌یه، سه‌ربه ناوه‌ندی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه، یه‌كه‌ی كشتوكاڵیی 20ی ئه‌حمه‌دبڕنه، شه‌ست دۆنم زه‌وی به‌راو، دوو هه‌زار و دووسه‌د دۆنم دێمی هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی له بنی شاخی كه‌ورگه گه‌وره‌وه دێته‌خواره‌وه، كاتی خۆی له ده‌شتی قووڵ و به‌رده‌ڕه‌شه مه‌ره‌زه و زه‌رعاتی له‌به‌رده‌كرا، ساڵی 1970 كرایه بۆری، كۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئاژه‌ڵداری، كشتوكاڵی دانه‌وێڵه، باخه‌وه خه‌ریكبوون، پێش ئه‌نفال قوتابخانه، مزگه‌وت، كاره‌بای هه‌بووه.
سروشتێکی جوانی هەیە، كانی كلووری تیایه، له‌به‌رده‌میدا كانی كۆكه‌ڕه‌شه له‌نێوان دوو به‌رددایه، ئاوه‌كه‌ی بۆ كۆكه‌ڕه‌شه ده‌شێ، له زه‌وی سێتووه‌كان و ئه‌مدیوی شه‌خسی ئیمام ئه‌حمه‌د كه‌ره‌سه‌ته‌ی زومڕووت و كووپه دۆزراوه‌ته‌وه.
گۆڕستانه‌كه‌ی له‌كۆنه‌وه مردووی گونده‌كانی ناوچه‌كی تێدا نێژراوه، گۆڕی شێخ مارفی نێرگسه‌جاڕ له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یدایه، مه‌لا خاكی شاعیر و هوشیاری شاعیریش خه‌ڵكی ئه‌م دێیه‌ن.
له شۆڕشی ئه‌یلولدا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی: پارتی، شیوعی، باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی تیابووه، مانگی 7/1967 شه‌ڕی جه‌لالی_مه‌لایی تێداكراوه، ساڵی 1963 له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه چه‌ند ماڵێكی رووخێنراوە.
له شۆڕشی نوێ‌دا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حیزبی شیوعی عێراقی تێدابووە.
ساڵی 1981 شه‌ڕێك له‌نێوان دوژمن و حیزبی شیوعیدا كراوه، دوو سه‌رباز كوژراوه، جاشێكیش برینداربووە، 29/2/1982 له‌بۆسه‌یه‌كدا له پێچه‌كه‌ی دێی چناره پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی1 ئه‌فسه‌رێك و 3 سه‌رباز ده‌كوژن، 1/3/1982 جاشه‌كانی زه‌ڕایه‌ن و پێشمه‌رگه‌كان له ئه‌حمه‌دبڕنه رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه، 2 ئه‌فسه‌رو 3 سه‌رباز ده‌كوژرێن، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و یه‌كێكیش بریندارده‌بێ.
كۆتایی ساڵی 1982 ده‌سته‌یه‌كی حه‌وت پێشمه‌رگه‌یی له دۆڵی بێمه‌حكه‌مه‌ی سیاره بۆسه‌یه‌ك داده‌نێن، نزیكه‌ی 350 جاش و جه‌یششه‌عبی بێچه‌ك كه بۆ مه‌شق ده‌چوونه سه‌ربازگه‌ی سه‌لام به‌دیلگیران، ده‌برێنه ئه‌حمه‌دبڕنه، 43 كه‌سیان به پاره سزادران.
ساڵی 1983 به تۆپباران چه‌ند ماڵێكی دێیه‌كه رووخا، ماوه‌یه‌كیش چۆڵكرا، ساڵی 1984 باره‌گای كه‌رتی6ی تیپی 15ی هه‌ورامان تا تێكچوونی گفتوگۆ له‌وێبوو، 25/1/1985 له تۆڵه‌ی شه‌هید مامه‌ڕیشه‌دا دوو كه‌رتی تیپی 15ی هه‌ورامان له‌نێوان سیاره و بیركێدا بۆسه‌یه‌كیان دانا، شه‌ڕێكی دوو كاتژمێریی كرا، له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌دا حكومه‌ت نزیكه‌ی 25 تۆپی له ئه‌حمه‌دبڕنه‌ی كۆن دا، ساڵی 1985یش به تۆپباران چه‌ند ماڵێكی سووتێنرا.
دوای ئه‌وه دوژمن باره‌گای سریه‌یه‌كی جاشی له‌ناو ئه‌حمه‌دبڕنه و چه‌ند ره‌بایه‌یه‌كی له‌سه‌ر شاخه‌كانی دانا، كۆتایی ساڵی 1986 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تیپی55و تیپی تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌وه، ناودێ و ره‌بایه‌كانی كونه‌كه‌متیار و نه‌ورۆزه‌كه‌یان له دوژمن پاككرده‌وه، ساڵی 1986 ماڵه‌كانی راگوێزرا، خه‌ڵكه‌كەشی بۆ ده‌ربه‌ندیخان، میره‌دێ، كانیمیل ئاواره‌بوون، دواتر له ئۆردووگای نه‌سر كۆكرانه‌وە.
ساڵی 1991 ئاوه‌دانكرایه‌وه، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانیشه‌وه هاوكاریكران، قوتابخانه، مزگه‌وت، كاره‌با، ئاو، جاده‌ی قیر، بنكه‌ی ته‌ندروستییان بۆ كرایەوە، خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ریكی ئاژه‌ڵداری، كشتوكاڵی دانه‌وێڵه، به‌شێكیشیان مووچه‌خۆرن.