كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له شارێكی وه‌ك رانیه‌دا، وه‌ك به‌رپرسانی ناوچه‌كه خۆیان ده‌ڵێن، هۆتێلی لێ نییه، یان دوو هۆتێلی تێدایه، كه زۆر كۆنن و به كه‌ڵك نایه‌ن، هۆتێل و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ش بڕبڕه‌پشتی گه‌شتیارین
ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانییه‌وه، به شار و شارۆچكه و گونده‌كانییه‌وه، ده‌ڤه‌رێكی سه‌رسه‌وز و ئاوه‌دان و پڕ له سروشتی جوان و زۆزان و زنار و ده‌ریاچه و چه‌م و رووبار و كانی و كانیله و تاڤگه و قه‌ڵبه‌زه و ئه‌شكه‌وتی سه‌رنجڕاكێش و دڵڕفێنه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش باشترین بنای سروشتین بۆ گه‌شه‌كردنی گه‌شتیاریی له‌و ناوچه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌رتی گه‌شتیاریی وه‌ك پێویست له‌و ده‌ڤه‌ره نه‌بوژاوه‌ته‌وه و ره‌نگه به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ش كه‌مته‌رخه‌می خۆمان و به‌شێكی دیكه‌ی پارادۆكسی نێوان كه‌لتور و گه‌شتیاریی بێت.
له رووی جوگرافیا و تۆبۆگرافیا و كه‌ش و هه‌واوه ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له ئاستێكی باڵادایه بۆ گه‌شتیاریی، ده‌یان ناوچه‌ی گه‌شتیاریی سروشتیی تێدایه، هه‌ر له مه‌ركه‌زی قه‌زاری رانیه‌وه بیگره، كه چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاریی هه‌یه، وه‌ك: غاباتی رانیه له دامێنی چیای كێوه‌ڕه‌ش به رووبه‌ری 850 دۆنم و گردی شمشاره، كه شوێنه‌وارێكی مێژووییه، گڵه‌زه‌رد، تا ده‌گات به گه‌ناوی قوڕه‌گۆ و ده‌ربه‌ند.
سه‌رئه‌شكه‌وتان
له سنووری ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان زیاد له 10 ناوچه‌ی گه‌شتیاریی هه‌یه، وه‌ك: سه‌یرانگای داره‌به‌ن، ئه‌شكه‌وتی بێتكار، به‌ردانگه، گوڵان، سه‌رچاوه‌ی مێدێرێ، كانیه ره‌ش، دێمان، گۆڕه‌بۆت و پڵنگان و ..هتد.
له هه‌ردوو ناوچه‌ی چوارقوڕنه و حاجیاوا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی گرنگ هه‌ن، وه‌ك: كانی قوڵكه، نیشتمانی نه‌وره‌سه‌كان، قوله‌ی كانی ماران و چیای ماكۆك. له سنووری ناحیه‌ی بێتوانه‌ش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی هه‌ن، وه‌ك: به‌نداوی سه‌روچاوه، بێتواته، سه‌رئه‌شكه‌وتانی بێتواته، زێوه‌ی خۆشناوه‌تی، دۆڵ ناران و كڵاوی دێوانه و ..هتد.
كه‌لتوری كورده‌واری
سنووری قه‌زای پشده‌ریش ئه‌وه سه‌یرانگاكانی هه‌ر زۆر تایبه‌ت و بێوێنه‌ن، وه‌ك: سه‌یرانگای گرد ئه‌ستێره‌ی نزیك ژاراوه، سه‌یرانگای جۆلانان، مامه‌نده، به‌كاو، ده‌وژان و تاڤگه‌ی قادراوا و ..هتد.
به گشتیی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین نزیكه‌ی 40 ناوچه‌ی گه‌شتیاریی هه‌یه، كه ده‌بوو هه‌ر یه‌كه‌یان ساڵانه پێشوازی له هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی بكات، به‌ڵام گه‌شه‌كردنی گه‌شتیاریی له‌و ده‌ڤه‌ره له ئاستی پێویستدا نییه و هۆكاره‌كانیش زۆرن، ره‌نگه به‌شێكی ئه‌و هۆكارانه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت كه حكومه‌ت گرنگیی پێنه‌داوه، جاده و رێگاوبانی پێویستی بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان دروست نه‌كردووه، یان خزمه‌تگوزاریی نه‌گه‌یاندۆته ئه‌و ناوچانه، رێكلام و ماركێتنی باشی بۆ نه‌كردووه و نه‌یناساندووه، به‌ڵام به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به كه‌لتوره‌وه هه‌یه، كه‌لتوری ده‌ڤه‌ره‌كه به گشتیی كه‌لتوری خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی و میواندۆستییه، كه به‌شێكه له كه‌لتوری دێرینی كورده‌واری.
گرنگیی به هۆتێل نه‌دراوه
«ئه‌ی رێبوار، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مدا تێپه‌ڕی و له ده‌رگات نه‌دا، خودا تۆ بگرێت، ئه‌گه‌ر له ده‌رگات دا و میواندارییه‌كه‌مت به‌دڵ نه‌بوو، خودا من بگرێ – نووسراوی سه‌ر ده‌رگای ماڵه كردێك». ئه‌م دوو دێڕه له كتێبه‌كه‌ی ره‌سوڵ هه‌مزاتۆڤدایه، به ناوی داغستانی من، كه دوو به‌رگه و عه‌زیز گه‌ردی كردوویه‌تی به كوردی.
ئه‌م قسه‌یه‌ی هه‌مزاتۆڤ پڕ به به‌ری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینه، چونكه ئه‌وان ئه‌وه‌نده میواندۆستن، رازی نابن میوانێك روویان تێبكات له هۆتێل بیخه‌وێنن، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا گرنگیی به دروستكردنی هۆتێل و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی میوان نه‌درێت و له شارێكی وه‌ك رانیه‌دا، وه‌ك به‌رپرسانی ناوچه‌كه خۆیان ده‌ڵێن، هۆتێلی لێ نییه، یان دوو هۆتێلی تێدایه، كه زۆر كۆنن و به كه‌ڵك نایه‌ن، هۆتێل و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ش بڕبڕه‌پشتی گه‌شتیارین.
رێزگرتن له میوانیان لا گرنگتره له ده‌ستكه‌وتی ماددی
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌م هه‌ست و سۆز و میهره‌بانی و میواندۆستییه‌یان كه‌لتوری هه‌زاران ساڵه‌ی كورده‌وارییان پاراستووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته مرۆڤدۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ سیستمی ماركێتین له سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشن و مۆدێرنیته‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه و ئه‌م پارادۆكسه‌ش وایكردووه په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاریی له‌و ده‌ڤه‌ره دوابكه‌وێت، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره تا ئێستاش نه‌ریتی رێزگرتن له میوانیان لا گرنگتر و به‌رزتره له ده‌ستكه‌وتی ماددی.
ئه‌گه‌ر كه‌لتور و كێشه‌كانی بودجه و كێشه‌كانی دیكه‌ی، كه ده‌بنه هۆكار بۆ گه‌شه نه‌كردنی كه‌رتی گه‌شتیاریی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین لێگه‌ڕێ، ده‌توانرێت چی بكرێت له‌و ده‌ڤه‌ره و تا چه‌ند ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاریی هه‌یه؟ له راستیدا ده‌رفه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن و ده‌ڤه‌ره‌كه هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده، كه ره‌نگه به جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك راپه‌ڕین ببێته بوكی گه‌شتیاریی له عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
ئه‌گه‌ر ویستی له پشته‌وه بێت ئاسانه
به نموونه ته‌نیا سه‌یرانگای ده‌ربه‌ندی رانیه ده‌توانێت ببێته سه‌یرانگایه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ده‌كرێ له كه‌ناره‌وه بیناسازییه‌كی جوان و گونجاوی بۆ دروست بكرێت و چه‌ندین هۆتێل و كافتریا و چێشتخانه‌ی تێدا دروست بكرێت و سه‌رگه‌رمیی وه‌ك گه‌شتی به‌له‌م و ته‌له‌فریك، یان هه‌ر جۆره سه‌رگه‌رمییه‌كی دیكه‌ی بۆ دابین بكرێت، كه له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م خه‌ون نییه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بیانه‌وێت، ئه‌وا كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به ئاسانی ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و پرۆژانه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ش كه ره‌نگه به خه‌یاڵی مندا نه‌هاتبێت جێبه‌جێ بكات، به جێبه‌جێكردنیشی له‌و بڕوایه‌دام رۆژانه به سه‌دان گه‌شتیاری جیهانی و عیراقی و ناوخۆیی رووی تێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ریكلام و ماركێتینی باشی له پشته‌وه بێت بۆ ناساندنی، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه خه‌ڵك چ له عیراق و چ له وڵاتانی دیكه‌ش بزانن شوێنكێك هه‌یه به‌و راده‌یه خۆش و دڵگیر و سه‌رنجڕاكێش، ئه‌و كاته گه‌شتیار خۆی به دوایدا ده‌گه‌ڕێت و سه‌ردانی ده‌كات، چونكه سروشتی گه‌شتیار به‌و جۆره‌یه، هه‌میشه به دوای شوێنی خوش و سه‌رنجڕاكێشدا ده‌گه‌ڕێت.
تێبینی: زانیارییه‌كان له باره‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری راپه‌ڕین وه‌رگیراوه.
ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ده‌ربه‌ند له رانیه