له‌م ساڵانه‌ى دوایى، ئیدیۆمى (رادیۆیه!) هاته نێو فه‌رهه‌نگ و زمانى كوردى، كه به كه‌سێك ده‌گوترێت، پێشتر قسه‌یه‌كى كردووه و دواتر هه‌ر هه‌مان كه‌س، پۆزش بۆ قسه‌كه‌ى دێنێته‌وه و به هه‌مووان راده‌گه‌یه‌نێ، كه ئه‌و له جارى یه‌كه‌م دا سه‌رچیغ چووه!
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، ته‌واو پێچه‌وانه، خه‌ڵكانێكى دیكه هه‌ن، كه زۆرتر له‌نێو توێژى پیاوانى سیاسیى و دینی ده‌بینرێن، پاش گۆڕینى سه‌نگه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، قسانێك ده‌كه‌ن، سه‌د وهه‌شتا پله جیاوازتر له‌و بۆچوون و قسانه‌ى پێشتر كردوویانه! كه من پێموایه ئه‌و توێژه‌ش، ئیدیۆمى (هاككراو)یان له به‌رامبه‌ردا به‌كاربێ، چونكه توێژى یه‌كه‌م (رادیۆیه)، به‌زۆر و له‌ژێر فشاردا، بۆچوونه‌كانیان پێ ئاوه‌ژوو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام (هاككراو)ه‌كان، به حوسن و ره‌زاى خۆیان و به خاترى مشتێ پاره و ده‌سكه‌وت، پشتده‌كه‌نه قسه و بیروباوه‌ڕى پێشووتریان!
جا لێره‌دا، ده‌تـوانین چـــــه‌ند جیـــــــاوازییه‌ك لــــه نێوان (رادیۆیه) لــــــــــــه‌گه‌ڵ (هاككراو)دا بكه‌ین. جه‌ماعــــه‌تى رادیۆیــــــه، ئه‌گـــــــــه‌ر هه‌موویان نه‌بێ، به‌شى زۆریان له چینى ره‌شوڕووت و خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵن، به‌ڵام (هاكــــكراو)ه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌مووشى نه‌بێ، به‌شى هه‌ره‌زۆریان له چینى سه‌روو و ده‌وڵه‌مه‌ندن!
رادیــــۆیــــه‌كـــــــــــــــــان، دواى په‌شـــــیمانبوونه‌وه و گـــــــــــــۆڕینى قسه‌كانیان، به‌ڵام خه‌ڵكى هه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كات، چونكه قسه‌ى یه‌كه‌م، راستگۆیانه و هى ناودڵى بوو، به‌ڵام توێژى (هاككراو)ه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى پێشووتریان، جوانتر و مرۆڤانه‌تر بوون، به‌ڵام خه‌ڵكى هه‌ر بۆچوونه‌كانى ئێستایان چاولێده‌كات و رابردوویان هه‌رچه‌ندى پاك و جوانیش بێ، چیدى لاى خه‌ڵكى پاره ناكات!
كۆمه‌ڵى رادیۆكان، له دواى په‌شیمانبوونه‌وه‌ش، خه‌ڵكى هه‌ر به چاوى رێزه‌وه ته‌ماشایان ده‌كەن و رۆحسووكن، چونكه میلله‌ت تێده‌گات له‌ناخه‌وه راستگۆن و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و چاوترساندن، خه‌فه‌كراون، به‌ڵام هاككراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر ماندووبوون و خه‌باتێكیشیان هه‌یه، به‌ڵام چونكه به‌ده‌ستى خۆیان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت، خۆیان هاككردووه، به كوردیه‌كه‌ى خۆیان (گه‌مژاندووه)، بۆیه هه‌تا بڵێى ره‌زاقوورس و ئێسكگرانن.