فێرکردنی ئەدەب بە توندوتیژی یان بەمیهرەبانی؟

10:53 - 2022-06-23
هاوژین عەبدولواحید
748 خوێندراوەتەوە

قۆناغی منداڵی بە گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤ دادەنرێت، چونکە بناغەیە بۆ بونیاتنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و بەهێز، هەربۆیە دایک و باوکان بەرپرسن لەگشت هەڵسوکەوتەکاتی منداڵ و پێویستە بەباشترین و کاریگەرترین رێگا پەروەردەی منداڵەکانیان  بکەن، فێری بەها کۆمەڵایەتیەکان و ئەدەب بکرێن.ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر دایک و باوک  چ رێگەیەک هەڵدەبژێرن و بەباشی دەزانن، ئایا رێگەی توندوتیژی یان نەرمی و میهرەبانیان پێ باشترە.
کاتێک منداڵێک لەبیردەکات بڵێت (سوپاس) دایک و باوکی یەکسەر لەبەردەم خەڵکی تانەی لێدەدەن کە منداڵێکی بێ تەربییەتە، یاخود زۆربەی جار دایک و باوکان لەنێوان خەڵکیدا بەرلەوەی خۆیان خوداحافیزی بکەن بەخێرایی منداڵە بچوکەکەی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە کە بڵێت (خواحافیز). بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو هەلومەرج و بارەکاندا دەبێ منداڵ  بەخۆشڕویی و میهرەبانییەوە تەربێت بدرێت، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زۆرن ئەو دایک و باوکانەی لەم رووەوە توندوتیژییان لە نەرمی و میهرەبانی پێ باشتره.
نموونە: کاتێ منداڵ قسەی گەورە ساڵان دەبڕێ.
زۆربەی جار گەورە ساڵان بەتووڕەییەوە کاردانەوە لەبەرئەم رەفتارەی منداڵان پیشان دەدەن.
«قسە مەکە! چەند جار پێموتی کە گەورە قسە دەکات قسەکانیان مەبڕە؟» بێ ئاگا لەوەی ئەم جۆرە قسه بڕینانەی منداڵیش خۆی لەخۆیدا هەڵقوڵاوی بی ئەدەبییە، بەشێوەیەکی گشتی دایک و باوکان هەرگیز نابێ لەفێرکردنی ئەدەبدا توندوتیژی لەگەڵ منداڵەکانیان بنوێنن.
رەنگە واباشتربێت بۆ وێنە ئاوابڵێن: (لێگەڕێ بامن قسەکانم تەواوبکەم، نۆرەی تۆش دێت) ئەگەر بەمنداڵ بڵێیت تۆ (نەریتت نییه) هەرگیز ئەم قسەیە منداڵەکە بەرەو ئاقاری ئەدەب و نەریت نابات،  بەپێچەوانەوە مەترسی ئەم قسەیە لەوەدایە رەنگە منداڵەکە ئەم هەڵسەنگاندن و بۆچوونەی ئێمە قبوڵ بکات و خۆی بە منداڵێکی بێ نەریت بێتە بەرچاو، کاتێک کە ئەم بڕوایەی لەزەینیدا ریشەی داکوتا هەوڵدەدا درێژە بە بێنەریتی خۆی بدات.
قسەو هەڵسوکەوتی دایک و باوک لەناوخێزاندا کاریگەرییەکی راستەوخۆی دەبێت لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵ سەرەتا بەرلەوەی منداڵەکەت فێری هەر بەهاو نەریتێک بکەیت با  ئەم سیفاتانە لەتۆدا رەنگ بداتەوە دواتر منداڵەکەشت چاو لەتۆدەکات.نموونە: کاتێک دایکێک بیری دەچێت بڵێت سوپاس لەکاتی  وەرگرتنی دیاری لەلایەن هاوڕێیەکییەوە گوێی پێنادات و بەشتێکی ئاسایی وەریدەگرێت، بەڵام کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵەکانی.
میر تەمەنی شەش ساڵە و کاتێک پورە هاژە دیارییەکی بۆ بردووه میر بەهەستێکی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدا کارتۆنی دیارییەکە بکاتەوە. تاکو بزانێت چی لەنێو دایه
ـــ دایک میر کارتۆنەکە مەکەوە! تێکی دەدەیت! کاتێک دیاریت پێدەدرێت دەبێ یەکسەر چی بڵێیت!
ـــ میر  (بەئاوازێکی توڕەیەوه): سوپاست دەکەم!
ـــ دایک ئێستا کوڕێکی چاکیت
دایکەکە دەیتوانی ئەم ئەرکە پەروەردەییه به توندییەکی کەمترو کاریگەرێکی زیاتر بکات، سەرەتا بەوەی کاتێک خۆی دیاریی وەرگرت سوپاس کردن بەهەند وەربگرێت و بە کوڕەکەی وتبا کاتێک ئازیزێکمان دیارییەکمان بۆ دێنێت و ئێمەی لەیادە دەبێت بڵێین سوپاس یان دەیتوانی روو لە بەخشەری دیاریکه بکات و بڵێت پوره هاژە زۆر سوپاس بۆ ئەم دیارییه، زۆر جوانە، ئەگەر ئەمانەی بکردبا ئەگەری زۆری هەبوو میریش لاسایی بکردایەتەوە.

وتارەکانی نوسەر