هه‌میشه پرسی یاده‌وه‌ریی له ده‌لاقه‌ی سایكۆلۆجیا و بایلۆجیایه‌وه بینراوه، ئه‌م پرسه وه‌كو بابه‌تیكی كه‌سی ته‌ماشا كراوه، به‌ڵام له راستیدا چه‌نده بابه‌تێكی تاكه‌كه‌سییه هێنده‌ش بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و یاده‌وه‌ریمان له كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ چێ ده‌بێت. له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی مۆریس هالبواكس(Maurice Halbwachs: 1877–1945) له كتێبی (چێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی یاده‌وه‌ری) ده‌ڵێت: (یادەوەریش دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە و تەنیا میراتێکی بایۆلۆجی نییە وەک ئه‌وه‌ی هەندێک بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد). هاوكات دەشڵێت: (یادەوەریی بەکۆمەڵ وەک بوونەوەرێکی زیندوو وایە، ئەگەر بیەوێت بژی، پێویستی بە چاودێری و چاودێرێك هەیە، ئەمەش بە نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و بۆنە و جەژنەکان و داب و نەریتی دیکە ده‌پارێزرێن). هەروەها هالبواكس تیشک دەخاتە سەر رۆڵی یادەوەری بەکۆمەڵ لە یەکگرتوویی ئەندامانی کۆمەڵگه‌دا و هەوڵەکانی کۆمەڵگه ده‌خاته‌ڕوو بۆ پاراستنی یەكڕیزییه‌كه‌ی، ئه‌ویش له رێگه‌ی له‌بیركردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌بنه هۆی دابه‌شبوونی ئه‌ندامه‌كانی.
ئێمه‌ی كورد له‌هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كان پێویستمان به یاده‌وه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ بووه و نه‌مان بووه، بۆ یه‌كڕیزی و هاوسۆزی و هاوده‌نگی هه‌میشه یاده‌وه‌ریی به كۆمه‌ڵمان لاواز بووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ده‌كرێت ئێمه یاده‌وه‌ریی به كۆمه‌ڵمان نه‌بێت؟
ئێمه‌ی كورد له‌هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كان پێویستمان به یاده‌وه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ بووه و نه‌مان بووه، بۆ یه‌كڕیزی و هاوسۆزی و هاوده‌نگی هه‌میشه یاده‌وه‌ریی به كۆمه‌ڵمان لاواز بووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ده‌كرێت ئێمه یاده‌وه‌ریی به كۆمه‌ڵمان نه‌بێت؟ به‌دڵنیایی وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره، چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه و میلله‌تێك یاده‌وه‌ری به كۆمه‌ڵییان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامه درووسته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌مان لاواز بووه و به پێی پێویست رۆڵی نه‌بووه له یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نا، توێژینه‌وه‌كان زیاتر ده‌ڕۆن و پێیانوایه، پرۆسەی بنیاتنانی یادەوەریی بەکۆمەڵ یەکێکە لەو بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی کە دەوڵەتی مۆدێرنی لەسەر دامەزراوە، چونکە نوێنەرایەتی ئه‌و ده‌ربڕینه دەکات كه پێیوایه، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندیین پێكهاته‌ی جیاواز له بۆته‌یه‌كدا، كه‌چی هێشتا هاوبه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی به‌هێزه له رێگه‌ی بوونی یاده‌وه‌رییه‌كی به‌كۆمه‌ڵی به‌هێزه‌وه كه توانیوێتی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی مسۆگه‌ر بكات.
لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتانی پێشکەوتوو توانیویانە لەم بوارەدا پێشکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن، لەڕووی چاندنی هەستی سەربەخۆیی نەتەوەیی لە تاکەکانیاندا و دانانی بناغە دروستەکان بۆ بنیاتنانی یادەوەرییەکی به‌كۆمه‌ڵ و بەم شێوەیەش ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دروست بکەن، به‌ڵام كورد نه‌یتوانیوه به‌مه رابگات.
*پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسی