ره‌نگه له دوای جه‌نگی ئۆكرانیاوه ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بكات، كه له دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه پێداچوونه‌وه‌ی وای نه‌كردبێت، به گوێره‌ی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز ئه‌وه بوو پێداچوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌و كاتی گیانێكی نوێی به‌خشی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و به وردی چاوی به ستراتیژی خۆیدا خشانده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یار و دۆسته‌كانیدا، به په‌یوه‌ندییه دوور و نزیكه‌كانی خۆیدا چووه‌وه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتریش به‌ره‌و گۆڕانكاریی چووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی جه‌نگی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌و ئاراسته‌یه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه بایدن هه‌وڵی دا به هاوپه‌یمانییه‌كانیدا بچێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر پێشتر گرنگی به هه‌ندێك وڵاتی دوور دابێت و گره‌وی له‌سه‌ر كردبێت، ده‌كرێ پشتبه‌ستنی به نزیكه‌كانی وه‌ك سوریا سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روسیا كه دوژمنێكی باوی ئه‌مریكایه له كۆنه‌وه جێ پێی خۆی كردۆته‌وه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردبێت كه جۆ بایدن ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له سزاكانی قه‌یسه‌ر جیا بكاته‌وه و هه‌ڵاوێردی بكات، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی تووڕه‌بوونی توركیا و خۆشحاڵی كوردی سوریای لێ كه‌وته‌وه.
ره‌نگه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی جه‌نگی روسیا دژ به ئۆكرانیا، شیرازه‌ی دانوستانه‌كانی ناوخۆی سوریا تێك بدات و پێچه‌وانه‌ی بكاته‌وه، ره‌نگه كزبوونی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به‌دواوه بێت و ئه‌و كاتیش پێویسته ناوخۆی سوریا پشت به‌و بڕه سه‌قامگیرییه ببه‌ستن كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده به‌سه كه رژێمی سوریا له‌و له‌خۆباییبوونه‌كه‌ی بێته خواره‌وه و ده‌ست له عه‌قڵیه‌تی به‌عسیانه و كه‌لله‌ڕه‌قی هه‌ڵگرێت.
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ش ورده ورده به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئابووری و سزاكانی قه‌یسه‌ره‌وه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، چونكه رژێم هه‌رگیز ئاوڕێكی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ناوخۆ نه‌داوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش رژێمی دیمه‌شق خۆی لایه‌نه ناوخۆییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پشت به لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستن، له كاتێكدا رژێمی ئه‌سه‌د خۆی و ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیش پشتیان پێ به‌ستووه.
به هه‌ر حاڵ، هه‌موو جه‌نگێك له دنیادا، به چه‌ند شێوازێك كۆتایی دێت، به شێوازی یه‌كلایی كردنه‌وه، یان دانوستان، یاخود له یه‌ك كاتدا دانوستان و یه‌كلاكردنه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش دۆخی سوریا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه خوێناوییه‌ش كه 11 ساڵه بێ را‌گرتن و بێ ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌شی ئاڵۆزتر كردووه، بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیایه بۆ سه‌ر ناوچه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان بێ جیاوازی، رژێمی دیمه‌شقیش خۆی لێ كه‌ڕ كردووه.
ئێستا‌و له‌م قۆناغه‌دا بژارده‌ی دانوستان تاكه بژارده و چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م قه‌یرانه، ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت له چاره‌سه‌ر، چونكه چاره‌سه‌ری گشتگیر و ته‌واو پێویستی به ره‌زامه‌ندی تێكڕای كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه له دوای جه‌نگی ئۆكرانیاوه، قسه‌ی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌مریكا بێت بۆ ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ری سیاسیانه، كه ره‌نگه له‌سه‌ر حسابی ئه‌و لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتوانه‌ش بێت كه ورده ورده كارتی پشتبه‌ستنیان به لایه‌نی ده‌ره‌كی له ده‌ست ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی سوریایاندا هێنا.