شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی خانەقین دەکات

03:44 - 2023-07-10
کوردستان
543 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10/7/2023 شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان بورهان سەعید سۆفی و سەرکەوت زەکی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی مەڵبەندی خانەقینی کرد و لە لایەن هەڤاڵ شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی کارگێڕی مەڵبەند و کادیرانی سنوورەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عیراق، هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پرسەکان و کارکردنی ئۆرگانە حزبییەکان و هەنگاوەکانی داهاتووی کارکردن پێشکەشکرد.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان کرد و دووپاتیکردەوە کە زۆر گرنگە لەو ناوچانە کورد یەکدەنگ و یەکگرتوو بێت و هەوڵ بدرێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ و پاراستنی ناسنامەی کوردستانێتی ئەم ناوچانە، بۆ ئەمەش کادیران و هەڤاڵانی سنوورەکەی راسپارد بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاربکەن و هەوڵی بەشداری زۆرترین دەنگدەر بدەن لە پڕۆسەکەدا.
وتیشی، یەکێتی وەک هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانە و هەوڵ دەدات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت، ئەمەش بە هەوڵ و هیمەتی هەموو یەکێتییەکان دەکرێت. 
هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە بە سەرنج و تێڕوانینەکانیان بەشداربوون لە گفتوگۆکان و هەنگاونان بۆ زیاتر کارکردن و بەشداری هەموان لە خزمەتکردنی خەڵک و هەنگاونان بۆ سەرخستنی بەرنامەی یەکێتی لە ناوچەکە کوردستانییەکان.

#شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان