سەرۆک بافڵ: لە رێکخستنەوەی پێشمەرگەدا دەبێت هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکسانی و هاوسەنگی بێت

01:06 - 2023-07-26
کوردستان
368 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، پرسی هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردن و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ  هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە، بەشێوەیەک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەکەمان.
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکە، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی پابەندە بە هەموو ئەو رێکەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەماوەی رابردوودا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کراون، بەڵام دەبێت هەموو هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی هاوسەنگی و یەکسانی بنرێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ دوورکەوتنەوە لەو ئامانجانە رەت دەکەینەوە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی # هێزی پێشمەرگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان