پرۆسەی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی كەركوك دەستپێدەكرێت

12:38 - 2025-01-15
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

رزگار شوانی

 
جێگری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەریی، رێنمایی بە شارەوانی دا، كاری تەرخانكردنی زەویی بۆ رۆژنامەنووسان دەستپێبكات.
ئیبراهیم تەمیم جێگری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەریی، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: شارەوانییان راسپاردووە كە لەماوەی مانگێكدا سەرجەم پێویستییەكانی پرۆسەكە تەواوبكات، وتیشی: لەسەر بنەمای دڵنیایی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی باڵای هەماهەنگی، بە هاوكاریی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عیراق، وردبینی و بەدواداچوون بۆ پرۆسەكە دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان