یەكێتی، گۆڕستانی شەهیدانی خورماتوو نۆژەن دەكاتەوە

12:35 - 2025-01-15
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

عومەر ئاوارە

بە هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گۆڕستانی شەهیدانی خورماتوو، نۆژەندەكرێتەوە. 
كەریم شكور محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك رێزلێنانێك لە شەهیدانی خورماتوو و بنەماڵەكانیان، گۆڕستانی شەهیدان، كە لە دوای پرۆسەی ئازادیی عیراق دروستكرا بۆ بەخاكسپاردنەوەی رووفاتی ئەو شەهیدانەی لە قۆناغە جیاجیاكان لە سەنگەری پێشمەرگایەتیدا شەهیدبوون، بڕیاریاندا لەسەر ئەركی مەڵبەند فراوانی بكەن و نۆژەنی بكەنەوە، هەروەك دیواربەندی ناوی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی ناوچەی داوێ-ش نوێبكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان