جەژنی چلەی هاوین لە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم پشتیوانی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتبکەمەوە بۆ پاراستن و بەدیهێنانی ماف و خواستەکانتان، هەروەها یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناوی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی خەڵکە خۆشەویستەکەی بۆ زێدی خۆیان.
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان