ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
-سبەی سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری ھەولێر کۆدەبێتەوە. سەعات دووی دوای نیوەڕۆش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت.
- لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو میکانزم و رێکارانە دەکرێت کە کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەیخاتەڕوو.
- کۆمسیۆنی باڵا کۆنگرەی پێنجەم پێک دێت لە مەکتەبەکانی ھەڵبژاردن و رێکخستن و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی. ھەڤاڵ تەلار لەتیف، وتەبێژی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتییە.
- خەڵکی کوردستان یەکێتیی بەھی خۆیان دەزانن. یەکێتییەکان خۆیان بڕیار لە داھاتووی خۆیان دەدەن.
- یەکەمجارە کۆنگرەی یەکێتیی لە کاتی خۆیدا دەکرێت، بەمەش ئاواتی سەرۆک مام جەلال دێتەدی.
- بڕیاری سەرۆک بافڵ بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرە جورئەتێکی گەورەیە و یەکێتیەکان ستایشی ئەو بڕیارە گرنگە دەکەن.
- بریاری بەستنی کۆنگرە کە لە شاری کەرکوک درا، ئەوە دەگەیەنێت کە کەرکوک لە دڵی یەکێتیەکاندایە. کۆبوونەوەی سبەینێش کە لە شاری ھەولێر بەرێوەدەچێت ، ئەوە دەگەیەنێت کە شاری ھەولێر بۆ یەکێتی گرنگە و بایەختی تایبەت بەخۆی ھەیە لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسیییەوە.