سەروتاری PUKMEDIA
ئاخرین جار نییە شەهیدەکان لەسەرمان دێنە جواب، ئاخرین جار نییە شەهیدەکان ئەڵێن "ئەمە حزبی خۆمانە، ئەگەر زیندووەکانیش لێی غافڵ بن ئێمە دوودڵ نین"، ئەم یەکێتییە میراتی سەدان ئازار و سەدان باری نالەباری کوردە، کە ئەم یەکێتییە سەدان گلان و پیلانی دیوە و بینی، گوشراوی ئەزموون و چڕی بەسەرهاتەکانی کۆکردووەتەوە، ئەم یەکێتییە باشترینەکانی کوردە و چاکترینەکانی کوردستانە.
ئای دەرد و بەڵای دی کورد! تا خوا بە یەکیتی پاداشتی کردەوە، ئای زۆر سەرکردە و رێبەر و پادشا و سوڵتانی کوردستانیی بەداخەوە مردن، تا خوا بە مام جەلال جوبرانی کردەوە.
خوا دەستی بە عەبدەکانی خۆوەیەتی، چونکە بەرهەمی ئارەزوو و نیەتی خۆیەتی، دەستی بە یەکێتییەوەیە چونکە نایەوێت چیتر کورد گازەندەی عەدالەتی بۆ بکەن، دەیەوێت کورد هیچ نەبێت لەم سەدەی بیستویەکەدا، شوکرانە بژێری بن.
دەستی قەدەرە و تەمەننای بەشەرە، کە ئەم یەکیتییە بووەتە لۆگۆی کورد.
رەنجی فەرهادییە، قوڵنگی نزای هەڵگرتووە، بێستونێک نییە رایگرێ و راینەماڵێت.
جارێ لەهەکاری کاری راستەڕێ کردەوە، جارێکی تر لە ئەنفال و هەڵەبجە و سێوسێنان، لە شەڕی نەگریسی ناوخۆ دەربازی کرد و کردییە یەدەکی رۆژگارانی خۆشتر.
لە 31ی ئاب و گەردەلولی تۆڵە و داوی 16ی ئۆکتۆبەر پاریزگاری لێکرد و ئەوە دوو ساڵیشە، لە خیتابی لە رێلادان و چەواشەکاری بە باق و بریق دەیپاریزێت.
هەر خۆیەتی، یەکێتییەکەی مامە،
هەر خۆیەتی، یەکێتییەکەی جارانە، هی کۆن و نوێ، هی دێرین و هی زێڕین، یەک یەکێتییە. وا لە خەم رسکاوە و لە داو تۆراوە و رووی لە کۆنگرەی پێنجەمیشە، هەقیەتی بێژێ
هەمیشە سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی
PUKMEDIA