برایم ئه‌حمه‌د
داگیركه‌ری دڵ پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
گه‌ر قه‌ندیل و ئاگری و شیرین
یه‌كسان كه‌ی له‌گه‌ڵ رووی زه‌مین
ناتوانی واكهی كورد نه‌بین
هه‌ر كورد بووین و
هه‌ر كورد ئه‌بین
له پێش ئاگر په‌رستی دا
له پێش موسوڵمانێتی دا
له دیلی و له سه‌ربه‌ستی دا
هه‌ر كورد بووین و
هه‌ر كورد ئه‌بین
نه عه‌ره‌بم نه ئێرانیم
نه توركێكی شاخستانیم
نه‌ك من هه‌ر خۆم. مێژووش ئه‌ڵێ
كه كوردم و كوردستانیم