ئا: نەی فه‌رید
له مانگی ئابی ساڵی 1983دا منداڵێكی چاوشین له گوندێكی باكووری ئوسترالیا له‌دایك ده‌بێت، له‌ناو سروشتدا پێ ده‌گرێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت» سه‌ره‌تای یاده‌وه‌رییه‌كانم له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بووه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تیمساح و گامێش».دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دێنه ناوشار و له ملبۆرن زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له‌وێ به‌سه‌رده‌بات.
كریس هێمسۆوس به ده‌ركه‌وتنی له درامای ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، له‌ساڵی 2002 له درامای خه‌یاڵی (Guinevere Jones) كه رۆڵی سه‌ره‌كی و شا ئارسه‌ری بینیوه و هه‌روه‌ها له درامای ( neper sap opera) ده‌ركه‌وتووه و بۆ یه‌ك زنجیره‌ش به‌شداری درامای (Marshall Law)ی كردووه.
له ساڵی 2004 جارێكی تر كریس هێمسۆوس له درامای (The Saddle Club) ده‌ركه‌وته‌وه، له هه‌مان ساڵدا و له نواندنی له درامای (Home and Away) بووه هۆی دره‌وه‌شانه‌وه‌ی به‌ختی و ناوبانگێكی زۆری بۆ خۆی په‌یداكرد و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاری سینه‌مایی بكات له هۆڵیوددا و به‌هۆی ئه‌و درامایه‌وه بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراو.
كریس هێمسۆوس به به‌شداریكردنی له فیلمێكی زانستی خه‌یاڵی به‌ناوی (star trek) له ساڵی 2009 چووه ناو هۆڵیوود ئه‌م فیلمه له بۆكس ئۆفیس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سهێناو داهاته‌كه‌ی زیاتر له 38 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له به‌شداریكردنی له فیلمی (A Perfect Getaway) ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو.
كریس هێمسۆوس زیاتر ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی به‌شداری تێدا كردوون، ژیاننامه و وه‌رزش و خه‌یاڵی و جه‌نگ بووه، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ مارڤێڵ بووه له ساڵی 2011 و دواتر به به‌شداری له فیلمی (The Avengers) له ساڵی 2019 بووه یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی هۆڵیوود كه زۆرترین مووچه‌یان هه‌یه.
له‌ساڵی 2010 رۆژنامه‌ی هۆڵیوود ریپۆته‌ر ناوی كریس هێمسۆوس له لیستی ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هۆڵیوود ناوبرد، دوایین كاریشی زنجیره فیلمی (Extraction)بووه له ساڵی 2020 و 2023 كه دوو زنحیره‌ی لێ به‌رهه‌مهاتووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئێستا ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ی هۆڵیوود به‌هۆی تووشبوونی به‌نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه له‌كاری نواندن دووركه‌وتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده خۆی باسی له‌وه‌كردووه به‌نیاز نییه واز له كاری هونه‌ری بهێنێت، به‌ڵام له‌ئێستادا پاشه‌كشه‌ی كردووه.