ئەم كتێبە توێژینەوەیەكە عەباس عەبدولڕەزاق لەبارەی رۆڵی راگەیاندن و هونەر لە شۆڕشی نوێدا نووسیویەتی. كتێبەكە لە بڵاوكراوەكانی بەشی ئەرشیف و مێژووی بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە بە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
كتێبەكە توێژینەوەیە لەو فیلمانەی كە كاتی خۆی بە چەند ئامێرێكی سادە تۆمار كراون و ئێستا بوونەتە سەرچاوەی دۆكۆمێنتاریی شۆڕشی نوێخوازی گەلەكەمان. لە دوای راپەڕین هەندێ سەرچاوە خرانەڕوو زۆر بە وردی لەسەر ئەو هەوڵانەی كە لەسەردەمی خەباتی شاخدا درابوون و كاریگەریی خۆیان لەسەر شۆڕش دانابوو. بەشی سینەما لە سەردەمی شاخدا رۆڵی تایبەتی خۆی هەبووە، بە شێوەیەك كە بۆ یەكەمجار بوو لە شۆڕشی گەلی كورددا كامێرا هاوشانی چەك بە شانی پێشمەرگەوە بێت.
کوردۆنیا فەتاح