ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پێویستی به گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ڵمه‌تی میدیایی.
د.گه‌یلان قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌مجۆره به‌رده‌وام نه‌بێت و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی چاره‌سه‌ربكرێن، پێویسته متمانه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه دروستبكرێت و چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌درێت، وتیشی: دانیشتن و گفتوگۆ تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به خاڵی هاوبه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵمه‌تی میدیایی هیچ خزمه‌تێك به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه ناكات، راشیگه‌یاند: پابه‌ندبوون به یاسای بودجه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه‌وه، رێگه خۆش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه مافێكی ده‌ستوورییه و ناكرێت تێكه‌ڵی كێشه‌كانی دیكه بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه و تاوتوێكردنی پرسی مووچه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: سوپاسی گه‌رمی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان، به تایبه‌تی مووچه‌خۆران ده‌كه‌م كه به‌ڕاستی زۆر زۆر پشوودرێژ بوون و خۆڕاگربوون به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو مووچه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی نه‌دراوه و ئه‌مه كارێكی ناده‌ستوورییه، وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌م كردووه كه ئێمه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه بڕۆین. ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵییه‌وه رایانگه‌یاند، ئاماده‌ن له ماوه‌یه‌كی زۆر زۆر نزیك، له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا، وه‌فدێك بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌ونه گفتوگۆی راسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
هه‌مان رۆژ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له كاتی پێشوازیكردن له عیرفان سدیق باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق، رایگه‌یاند: ناكرێت مووچه و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان تێكه‌ڵ به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت. وتیشی: بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێكی حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌رێم بكات.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا