یەکێتی سەرکەوتنێکی تری لە کەرکوک بەدەستهێنا

10:24 - 2022-12-16
کوردستان
791 جار خوێندراوەتەوە

لە ھەڵبژاردنی سەندیكای پەرستاران لە كەركوكدا کورد و یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا.
هەڵبژاردنی لقی کەرکوکی سەندیكای پەرستارانی عیراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەسەرئاستی كەركوك لیستی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستھێنا. نەقیبی سەندیكاكە و 4 ئەندامی سەركەوت لە كۆی 5 ئەندامی بۆ بەڕێوەبردنی سەندیکاکە لە کەرکوک هەڵبژێردران.
هەر بەو بۆنەیەوە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی نوێی لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عیراق کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی: 
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ستافی نوێی لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عیراقەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی؛ لە ستافی نوێ و سەرجەم پەرستارانی لقی کەرکوک دەکەم، کە وێڕای ئەو فشار و گوشارە زۆرە بەڵام توانیان سەرکەوتنی گەورە و بەرچاو بەدەستبهێنن.
جێی خۆیەتی لێرەوە؛ سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هەڤاڵانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری پڕۆسەی هەڵبژاردنی لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عیراق و ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکوک، کۆمیتەی فەرمانبەران، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عیراق و سەرجەم پەرستارانی نەخۆشخانەکانی کەرکوک بکەم کە هاوکار و پاڵپشتی ئەم پڕۆسەیە بوون.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەتان لێدەکەم و بە هیوام وەک هەمیشە لە خزمەتی کەرکوک و دانیشتوانە خۆشەویستەکەیدا بن
ئاسۆ مامەند 
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان