تائێستا بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی قەرزی کارەبا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و هێشتا وەزارەتی کارەبای ھەرێم رێنمایی دەرنەکردووە بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی کارەبای ھەرێم رێنمایی دەرنەکردووە بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی قەرزی سەر ھاوبەشانی کارەبا.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی 27ی ئاداری رابردوودا بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ بۆ قەرزی کارەبا دەرکرد، بۆ کارئاسانی بۆ ھاوبەشانی کارەبا، بەڵام بڕیارەکە ھێشتا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.