خاتوو شاناز: مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن قەڵا و هێزی یەکێتین

05:27 - 2022-06-13
کوردستان
879 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕینی یەکێتی کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 13ی حوزەیرانی 2022، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراقدا، ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتیی بۆ کۆی پرسەکان روونکردەوە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە بارەی بارودۆخی ناوخۆی حزب و رووداو و پێشهاتەکانی ئێستا، بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و جەختیکردەوە، مەڵبەندەکان و کادرانی زێکخستن قەڵا و هێزی یەکێتین و ستایشیکردن لەباش راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە گشت بوارەکاندا.

هاوکات هانیدان بۆ داهاتوو بەپلان و بەرنامەی نوێ و بەیەک تیم کارەکانیان دابڕێژنەوە.

لاى خۆیانەوە، هەڤاڵانی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕینی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، پوختەیەکیان لە بارەى کێشە و داواکانى هاووڵاتیان و کادران و چالاکییەکانیان باسکرد و بەگوێرەی سنوورەکانیشیان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر پرسە باسکراوەکانى ناو کۆبونەوەکە خستەڕوو.

 

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان