شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: پشتیوانی خانەوادەی تاریقی بەقاڵ دەبینین و پارێزەر بۆ کەیسەکەی دابین دەکەین

08:57 - 2022-06-13
کوردستان
977 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی 6ی 2022، لە شاری سلێمانی، سەردانی خانەوادەی تاریقی بەقاڵی کرد و نیگەرانی خۆی لە مامەڵەی نەشیاوی چەند کارمەندێکی پۆلیس بەرامبەریان دەربڕی. 
خاتوو شاناز رایگەیاند: لە دوای  بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، زۆر نیگەران بووم و زۆر بەداخەوەم، ئەو جۆرە مامەڵەکردنە هەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە.
دوای پرسینەوە لە شێوازی بەڕێوەچوونی رێکارە یاساییەکانی کەیسی تاریقی بەقاڵ، خاتوو شاناز بڕیاریدا کە پارێزەرێک بگرێت و پێشی راگەیاندن پشتیوانتان دەبم و وەک یەکێتی پارێزەری مافەکانتان دەبین.
لای خۆیانەوە، خانەوادەی تاریقی بەقاڵ سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان کرد کە بەدەنگیانەوە هاتووە و پشتیوانییان دەکات.

 

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان