بلبل عه‌بدوڵڵا، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سیاسییه له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان-نوسینگه‌ی دهۆك، ساڵی 2006 سه‌ره‌تای دەستپێكی كارەكانی بوو له راگه‌یاندن، واتا ماوه‌ی 18 ساڵه كاری میدیایی ده‌كات.
بلبل عه‌بدوڵڵا به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ماوه‌ی 18 ساڵه له راگه‌یاندن كارده‌كه‌م، ئێستا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیم له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له نوسینگه‌ی دهۆك، له ساڵی 2006 تا ئێستا بی دابران له راگه‌یاندن به‌رده‌وامم، پێشتر له كه‌ناڵی بادینان سات كارم كردووه، له ساڵی 2012 بۆ هه‌ریه‌ك له كوردستانی نوێ و رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و PUKmedia په‌یامنێریم كردووه.
بلبل وتیشی: راگه‌یاندنم وه‌ك حه‌زوخولیا هه‌ڵبژاردووه، له سەرەتاوە تا ئێستا دانه‌بڕاوم و به‌رده‌وامم، ئامانجم ئەوەیە ده‌نگی راستی و ئازا و بوێر زاڵ بێ به‌سه‌ر ناهه‌قدا، لای من كاری میدیا بۆ بژێویی نیه ته‌نها حه‌زوخولیایه، ئێستا به‌رنامه‌ی (شرۆڤه) پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هیچ كاتێك خۆم به میدیاكارێكی ته‌واو دانانێم، چونكه پێم وایه هه‌رچه‌ند زانا و شاره‌زا بیت هێشتا هه‌ر كه‌مه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی 18 ساڵه له راگه‌یاندن كارده‌كه‌م به‌شی خۆم ئه‌زموونم هه‌یه، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندكار نه‌بومایه حه‌زمده‌كرد له دراما كارم بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دراما له كوردستان به‌هایه‌كی گرنگی پێ‌نادرێت.
یه‌سنا محه‌مه‌د