دیداری/ د.عومەر عەلی ئەحمەد
لە دیدارێکدا (پ.ی.د. لوقمان ساڵەح) مامۆستا لەبەشی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی لەگەڵ کوردستانی نوێ، ئاماژە بەوە دەکات ” حكومه‌ت ده‌بێته كه‌سایه‌تییەکی مه‌عنه‌وی و خواست و پێویستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دابین ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش سیستمی دیموكراسی ره‌نگه باشترین سیستم بێت، كه متمانه‌ی هاووڵاتی به و حكومه‌ته زیاد ده‌كات كه خۆی ده‌نگی پێداوه“.
بوونی شه‌فافیه‌ت و متمانه و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ڕایه‌ڵه‌ن كه كۆمه‌ڵگه به حكومه‌ته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه
* متمانه چ مانا‌و مه‌دلولێك ده‌گه‌یه‌نێت؟
-متمانه چه‌مكێكی بنچینه‌یی دونیای مۆڕاڵی و له هه‌مان كاتیش‌دا فه‌زای سیاسییه، راسته به‌هایه‌كی ناوه‌كی مرۆڤه، به‌ڵام به ئاسانی ده‌توانین هه‌ست به‌جێكه‌وته‌كانی بكه‌ین، له بواره‌كانی سیاسی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی.
* متمانە وەکو بەهایەکی ناوەکی هۆکارە بۆ خۆپارێزی لە تاوان؟ ئایا بە بڕوای بەڕێزتان چی پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بێمتمانەیی و تاواندا؟
-ده‌كرێ بڵێین كه ئه‌نجامدانی تاوان به مانای شكاندنی پیرۆزی و قاڵبێكه كه كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری وه‌ستاوه، وێرانكردنی ئه‌و متمانه‌یه‌یه كه وای كردووه كۆمه‌ڵگه له دۆخی هۆبزیه‌وه بێته ناو دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، لێره‌دا تاوان به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه‌یه كه مرۆڤه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای متمانه نه‌ك (ترس) پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه.
* ئەو هۆکارنە چیین دەبنە هۆی دروستبوونی دۆخی بێمتمانەیی لەناو کۆمەڵگەدا؟
-ئه‌زموونی تاڵی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات، به بزنسكردنی سیاسه‌ت له‌و هۆكارانه‌ن كه واده‌كه‌ن كه هاوڵاتیان ته‌نیا له رێگه‌ی پێڵاوه‌كانیانه‌وه به نیشتمانیانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه ماغوت واته‌نی، نیشتمان بۆ ئه‌وان ده‌بێته غوربه‌ت، دیاسپۆراش بۆ ئه‌وان ده‌بێته نیشتمان.
* ئایا دۆخی بێمتمانەی و بەتایبەتی بێمتمانەیی لەنێوان خەڵک و حکومەتدا، کاریگەریی هەیە لەسەر زیادبوونی ڕێژەی تاوان بە تایبەتی تاوانی دەستدرێژی بۆسەر موڵکوماڵی دەوڵەت؟
-لێره‌دا گرنگه كه‌مێك وردترقسه له سه‌ر (قه‌یرانی متمانه) له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌تدا بكه‌ین، بوونی شه‌فافیه‌ت و متمانه و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ڕایه‌ڵه‌ن كه كۆمه‌ڵگه به حكومه‌ته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، چه‌مكی متمانه فێرمان ده‌كات كه له به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كاندا ماف هه‌یه، بۆ پاراستنی مافه‌كانیش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌یه، هه‌ر كه‌س به پێی ئه‌رك و رۆڵی مافی پێ ده‌درێت، هاوكات له ئه‌گه‌ری نه‌مانی متمانه دۆخی هۆبزی و جه‌نگی هه‌موان له دژی هه‌موان دێته كایه‌وه، یاسای جه‌نگه‌ڵ شوێنی دادگای مه‌ده‌نی ده‌گرێته‌وه، تۆڵه سه‌ندنه‌وەش شوێنی قەزاوه‌ت دەگرێتەوە.
له كتێبی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه له باشوری كوردستان، باس له كارێكی گرنگی ئێریك ئوسلانه‌ر به ناوی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی متمانه (Moral Foundations of Trust, 2002) کراوە و ئەو پێیوایه كه ”متمانه په‌یوه‌ندی به تێكڕای ئه‌و جیهانبینیه‌وه هه‌یه كه تاكه‌كه‌س له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی بۆی دروست ده‌بێت“. لێره‌دا دوو باسی سه‌ره‌كی دێنێته پێش: یه‌كه‌میان هه‌ستی گه‌شبینی و دووه‌میان هه‌ستكردن به دادپه‌روه‌ری له ئاست دەوروبه‌ری خۆیدا، كه به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونی به كۆمه‌ڵی ئێمه‌ن، ئه‌زموونی به كۆمه‌ڵی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌دا ده‌ریخستووه هیچ متمانه‌یه‌ك له نێوانیاندا نه‌ماوه.