دیداری / ئهیاز ههركی
كتێبی «سێ رۆژێن مێ» ناوی کتێبێکی نۆژین قهدۆ-ی نووسەر و رۆژنامەنووسی عەفرینە و باس لە چیرۆكی سێ ژنی خەڵکی عەفرین دەکات کە لە ساڵی 2018 لە کاتی داگیرکردنی شارەکە لەلایەن سوپای تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه دەستگیرکراون، نووسەری ئەم کتێبە لەو کاتەدا لە عەفرین بووە و شایەتحاڵی چیرۆکی ئەو سێ ژنە بووە، ئەم کارەساتەشی لە شێوەی چیرۆکێکدا لە کتێبێکدا بە زمانی کوردی-لاتینی بڵاوکردۆتەوە.
ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەیبینم، وایان لێکردم هەست بە بەرپرسیارێتی بکەم بەرامبەر بەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی دەکران و ئێستاش بەردەوامن
لهو بارهیهوه نۆژین قهدۆ نووسهر کە ئێستا له ئهڵمانیا دەژی بۆمان دواو وتی: ئهم كتێبهم باس لە چیرۆکی سێ ژنی كوردی عهفرین دهكات لە ژێر رۆشنایی ئەو شەڕەی کە لە ساڵی 2018 دا له باکوور و خۆڕههڵاتی سوریا روویدا بهتایبهت لە ناوچە کوردنشینهكانی عەفرین، لێرەدا پەیامی من تەنها بۆ ژنان نییە، بەڵکو هەوڵمداوه ئازارەکانی ئەو ژنانە بخەمەڕوو کە بەشێکن لە کۆمەڵگەیەکی گەوره و هەمەلایەن، چیرۆکی ئەو سێ ژنە دەتوانێ نموونەیەکی باش بێت بۆ ئازاری تەواوی کۆمەڵگەیەک، کە خەبات دەکات بۆ مانەوە، ههروهها ئەرکی من لێرەدا دۆزینەوەی چارەسەر نییە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەڕان بەدوای کلیلەکاندا و رۆشنایی بخەمە سەر ئەو پرسیارە بنەڕەتیانەی پێویستە.
لە سێ رۆژدا روویداوە
ئەو نووسەرە باسی لەوەش کرد ئهو كتێبه کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکە لە سێ چیرۆک پێکهاتووە، چیرۆکی سێ ژنە لە سێ رۆژدا روویداوه و گێراویهتهوە، ئەو ژنە دەڵیت: هەستمکرد ئەم ناونیشانە لەگەڵ ناوەڕۆکەکەدا دەگونجێت، بەڵێ من لە ساڵی 2018 دا لە عەفرین بووم کە داگیرکاری عهفرین روویدا، منیش بە چاوی خۆم شاهیدی ئهم رووداوە و ئازارهكان و چیرۆکی ئەو سێ ژنە بووم، ههروهها بە دەربڕینێکی رەهاوە ئەوەی دەست لە مرۆڤایەتیم دەدات دەینووسم، تەنانەت هەرگیز ئامانجم بە بەڵگەنامەکردن نەبووە، بەڵام ئەو رووداوانەی بە شێوەیەکی شەخسیی ئەزموونم کردوون و ئەو پێشێلکاریانەی رۆژانە دەیبینم، وایان لێکردم هەست بەو ئازارانە بکەم و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەم بەرامبەر بەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی دەکران و ئێستاش بەردەوامن، هەروەها بۆم دەرکەوت ئازار زمان و رەگەزی نییە، بەڵام واقیعەکە دەڵێت من کوردم، لە ناوچەی کوردەواریی خۆم له عهفرین روویداوه، من لەگەڵ ئازارەکانی ئهم سێ ژنه ژیاوم و هەر ئەمەیە وایلێکردم چیرۆکەکانیان بۆ نهوهكانی داهاتووی میللهتهكهمان بگێڕمەوە.
نۆژین قهدۆ کچێکی کوردی خەڵکی عەفرینە، لە دیمهشق و حەلەب گەورە بووە و خوێندوویەتی، پاشان لە عەفرین نیشتەجێبووە و فێری شێوەی نووسینی کوردی لاتینی بووە، جگه لهو كتێبه خاوهنی رۆمانێكه به زمانی عهرهبی و له ساڵی 2021 چاپ كراوه. ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.