سیستمی نوێی پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا

11:27 - 2024-05-21
دووتوێ
254 جار خوێندراوەتەوە
#دیمەنێک لە یارییەکانی چامپیۆنسلیگی ئەمساڵ

عەلی كەریم
لەگەڵ زیادبوونی ململانێی نێوان یەكێتییە وەرزشییەكانی ئەوروپا لەگەڵ یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا، سیستمێكی نوێ پێشنیار كراوە بۆ چامپیۆنس لیگ كە گرنگترین پاڵەوانیێتی یانەكانی ئەوروپا و جیهانیشە، نوێگەرییەک لە سیستمی پاڵەوانتیەكەدا كراوە و لە وەرزی داهاتوو (2024 - 2025) ەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.
‌سیستمی نوێ‌ كە لە وەرزی داهاتووەوە ئەنجامدەدرێت و یوفا بریاری لێداوە، بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

یەكەم تا هەشتەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16 یانە، خاوەنی ریزبەندی (9 بۆ 24) یاریی پاشکۆ بە سیستمی چوون و گەڕانەوە دەكەن بۆ دیاریكردنی (8) تیپی تر

1- زیادكردنی تیپەكانی پاڵەوانتییەكە لە (32) تیپەوە بۆ (36) تیپ بەم شێوەیە؛
*32 تیپ بە پێی شێوازی کۆن سەردەكەون.
* 4 چوار كورسی یان یانەی تر زیاد دەکرێت، بەمشێوە و ئەم پێوەرانە کە دیارییكراون؛
ا- یەك كورسی بۆ سێیەمی ریزبەندیی ئەو خولەی کە پێنجەمی ریزبەندیی خولەکانی یۆفایە. 
ب- یەك كورسی تر بۆ ئەو یانەیە دەبێت كە یەكەمی وڵاتەكەی دەبێت‌ لە خولی شەشەم.
ج- دوو كورسی كۆتا بۆ خولی ئەو وڵاتانەی كە یانەكانیان باشترین ئەنجامی بە كۆمەڵیان هێناوە لە وەرزی پێشوویاندا.
2- سەركەوتنی یانەكان لە سیستمی نوێی‌ چامپیوس لیگدا بۆ وەرزی داهاتوو، هەر تیپێك هەشت یاری چوون و هاتن دەكات  چوار یاری لە یاریگای خۆی و چوارەكەی تر لە یاریگای بەرامبەر.
یەكەم تا هەشتەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16 یانە، خاوەنی ریزبەندی (9 بۆ 24) یاریی پاشکۆ بە سیستمی چوون و گەڕانەوە دەكەن بۆ دیاریكردنی (8) تیپی تر كە بەشداریی قۆناغی دووەم دەكەن لە پاڵ ئەو هەشت تیپەی كە سەركەوتوون بۆ هەمان قۆناغ واتە شانزە، ئەو تیپانەی تر ماڵ ئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن بە یەكجاری و وەك سیستمی پێشوو ناچنە یۆرۆپا لیگ، دواتر پاڵەوانێتییەكە لە قۆناغی (16) ەوە بە شێوەی ئاسایی بەرێوەدەچێت وەك ساڵانی پیشوو و بە قورعە دەبێت‌.
بۆ یۆرۆپا لیگ  و کۆنفرانس لیگیش بە هەمان شێوەیە، بەڵام لە جیاتی هەشت یاری بەرامبەری یەكتری بكەن شەش یاری دەكەن‌ و تەنها لە کۆنفرانس لیگ پۆلین كردنی شەش تیپەكە بە پێی تەسنیف دەبێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان