کچانی ئیسپانیا پاڵەوانی یۆرۆن

11:35 - 2024-05-21
دووتوێ
177 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی تۆپی پێی یۆرۆی کچان کۆتاییهات کە چەند یاریگایەکی شارەکانی سوید میواندارییان لە دوا یارییەکانی کرد.
ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئەو کچانە بوو کە تەمەنیان لە 17 ساڵ کەمترە، دوا یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەش رۆژی 5/5 دەستیان پێکرد، 8 هەڵبژاردەی کچانی ئەوروپا بەشدارییان تیادا کرد و بەسەر دوو گروپدا دابەشکرابوون، پاش ئەوەی یارییەکانی قۆناغی گروپەکان کۆتاییانهات، ریزبەندیی کۆتایی هەردوو گروپەکە بەمشێوەیە بوو؛
*گروپی یەکەم(ئینگلتەرا، فەرەنسا، نەرویج، سویسرا).
*گروپی دووم(ئیسپانیا، پۆڵەندا، پورتوگال، بەلجیکا ).
بە دەرکەوتنی دوا ریزبەندیی، یەکەم و دووەمەکانی هەردوو گروپ، دوو یاریی پێشکۆتاییان بەمشێوەیە کرد؛
* ئینگلتەرا 2 × 0 پۆڵەندا.
*ئیسپانیا 6 × 1 فەرەنسا.

بەمشێوەیە براوەکان (ئینگلتەرا و ئیسپانیا) بۆ یاریی کۆتایی و دۆڕاوەکانیش (پۆڵەندا و فەرەنسا) بۆ یاریی دیارییکردنی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتن.
رۆژی 18 ی ئەم مانگەش، ئەو دوو یارییەش کران، کچە پۆڵەندییەکان لە یەکەم یارییدا پاش یەکسان بوونیان لەگەڵ کچانی فەرەنسا 2-2، دواتر بە پەنالتی توانیان لە کچانی فەرەنسا ببەنەوە و سێیەمی پاڵەوانێتییەکە بوون.
لە یاریی کۆتاییشدا كچانی ئیسپانیا بردنەوەیەکی گەوەریان تۆمار کرد و لە یارییەکی یەک لایەنەدا، 4-0 لە کچانی ئینگلتەرەیان بردەوە و بوون بە پاڵەوانی ئەم یۆرۆیە و یەکەم تا سێیەم بەشداری مۆندیال دەکەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان