گرێبەستێك بۆ فراوانكردنی كێڵگەی مەنسورییە

10:13 - 2024-05-22
ئابووری
91 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، گرێبەستێك لە نێوان كۆمپانیای نەوتی ناوەند هەردوو كۆمپانیای (جیرا)ی چینی و پترۆعیراق، كە هاوپەیمانن ئیمزا كرا، بۆ پەرەپێدان و فراوانكردنی كێڵگەی غازی مەنسورییە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانجی پڕۆژەكە ئەوەیە لە ماوەی 18 مانگی یەكەمدا بەرهەمی رۆژانەی غازی ئەو كێڵگەیە بگەیەنرێتە 100 ملیۆن پێ سێجای و لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتووشدا بەرهەمی رۆژانەی غاز لە كێڵگەیەدا بگاتە 300 ملیۆن پێ سێجا.
سەرچاوە: پێگەی وەزارەتی نەوتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان