ئاگادارییەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

09:17 - 2024-10-17
کوردستان
200 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدەرانی خۆشەویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
بە مەبەستی چەواشەکاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێکۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە چەند لایەنێکی نەناسراو لە رێگەی ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە نامەی ساختە سەبارەت بە پرس و رێکارەکانی دەنگدانتان بۆ بنێرن.
بۆیە لێرەوە وەکو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگاداری ئێوەی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەگەر لە (تەلەفۆنی مۆبایل یان واتساپ یان ڤایبەر یان لەهەر ئامرازێکی پەیوەندیکردنی دیکەوە) نامەیەکی لەو جۆرە یان داواکردنی وێنەی بەڵگەنامە و کارتی دەنگدان یان لینکی ئەپڵەکەیشنتان، پێگەیشت پشتگوێی بخەن و وەڵامیان نەدەنەوە.
جەخت دەکەینەوە، مەکتەبی هەڵبژاردن هەر رێنمایی و کارێکی پێویستی هەبێت لەڕێگەی بازنە و بنکە و ئۆرگانە رەسمییەکانی یەکێتیەوە بڵاوی دەکاتەوە.

مەکتەبی هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٧ / ١٠ / ٢٠٢٤

بابەتە پەیوەندیدارەکان