سەرۆک بافڵ پێشوازی لە شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد

08:01 - 2024-10-17
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کەسایەتی دیاری بارزان و کوردستان بەڕێز شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد.

لە دیدارێکدا کە د.هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دواپەرەسەندنەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لە نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکان و دەربەستی کوردایەتی و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانەوەی لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی بەڕێزیان و شێخانی بارزانی رووانی کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

هاوکات شێخ ئەدهەم سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە سەرۆک بافڵ گەیاند لە بەرامبەر وتارەکەی و نرخاندی بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی و وتی، ئەوە جێگای ڕێز و تەقدیری هەموومان بوو و بەدڵ سوپاست دەکەین.
 
هەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدهەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ دەربڕی و رایگەیاند هەڵوێستەکانت لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگای پێزانینمانە و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان