گڕپۆشی شیر

01:46 - 2024-05-22
دووتوێ
236 جار خوێندراوەتەوە

سەلاح جەلال

بۆ ئەو كۆرپەیەی ئەنفال 
فەرماندەکە بە گڕپۆش شیری دایە

ئێستا ساتی تەقینەوەی فیزیای خوێنە
گڕپۆشە مەمكێك بوركان دەگرێت
گەردوون بێشكەیەكی شەڵاڵی خوێن 
ئەنجیلۆی تەكنۆلۆژیای ژیانەوە
 گەڵای ئالودەیی دۆژە،
تابلۆی مەنجەنیق دەكێشێت
زمانی ئاماژەی بوو بە تابلۆ
گەردوون بەبێ خەویی توایەوە
گەڵای شوكران و كوكە و تریاق
خومخانەی عیشقیان وێنا كرد
جەستە بەئیسپرتۆ تۆوچێن كرا. 
شێزۆڤرینیای سروشتی سەدەكان
بەپلەی سەدی دوای سفرەوە
بە بێشكەی خوێنەوە بوونیان پۆشی.
دۆژە خەیاڵی وێنەی شێرپەنجەیی
شیزۆفرینیای فیلمی رۆحی سەدەیە.
خوێن بە حەشیشەوە هەڵدەكفێنێت،
گڕوگاڵ و نووزە و عیشقە مەرگ
فەزای سەهۆڵبەندانی گرتەوە
رۆمانی مێژووی گەردوونی، 
تۆڕی داڵی مەرگی هەزارەهای هەڵگرتووە
بەگێژەڵووكەی ئەزەلییەوە رەنگ دەبن
 كەوچكی شۆفڵ، دۆژەی ئەخدودی سەدەیە.
 بوون بە گۆڕستانی شووشەی هەزارەها 
رۆح لەگەڵ خۆڵباراندا یاریی دەكەن
گەردوون بە تابلۆی بێشكەیەكەوە مۆمیا بووە
*      *      *

زەمەنبڕان كەوتنە خوارەوەی بوون نەبوونە
تابلۆی هەسارەی تیژڕەوی
وێنەی ژیانەوەی  رۆحە 
هەسارەی خومخانەی وێنەیی
تابلۆی گوندێكی چۆڵی كێشایەوە.
موساكانی سەردەم لەفڵچەوە ژیانەوە
بەپەلكە زێرینەی بوونەوە
وێنەی بێشكەیەكی شەڵاڵی خوێن
بەگریە بوون دەهەژێنێت
ئاسمان و زەوی تێكەڵ بوون
گەردوون كۆپی كرایەوە
ئایدزی خوێن بەگریە ئالودە بووە
جەنگی گەردوون بوونی لابرد
كۆرپە بۆنی دایكی بە ئەژدیهاوە گرتووە
تریقانەوە دەبن بە ئایدزی خوێناو
جیهان لەگڕپۆشی تفەنگێكدا كەڕولاڵ بوو
كۆرپە ئاوی بەتامی كەوسەری هەڵدەمژی
بەخوێنی خۆی شیری مردنی خواردەوە
ئەنجیلۆ و زەمەنی موسا تێكەڵ بوون
گەردوون بەبێشكەی ئەبستراكتی خوێنەوە
پەلكە زێڕینەی هەسارەكانی پێكهێنا
پەیكەرەكەی موسا لە نیلەوە ژیایەوە
عیسا و موسا و جۆریج و یوسف و یەحیا 
 لە سندوقەكەی ئایارخادا
بەزمانی شیرەخۆرەیی گەردوونیان قفڵ كردەوە

14/4/2024

بابەتە پەیوەندیدارەکان