رۆڵی یونامی لە عیراق و هەرێم

11:24 - 2024-05-23
عیراق
340 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی، پێشوازی لە وەفدێكی یۆنامی كرد، كە پێكهاتبوو لە فرانسێسك لاناو بەرپرسی نوێی نووسینگە و كاروان خۆشناو بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی.
لە دیدارێكدا، ستایشی رۆڵی یونامی لە عیراق و هەرێمی كوردستان كرا بەتایبەتی خاتوو جێنین پلاسخارت، كە هەمیشە بەتەنگ چارەسەركردنی كێشەكانەوە بوون و بەردەوام پێشنیازی گونجاویان بۆ عیراقییەكان هەبووە و ماندونەناسانە كاریان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان كردووە.
بەرپرسی نوێی یۆنامی-ش، دڵنیاییدا كە لە ئەركی نوێیدا زیاتر خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان