هەوڵی كۆنترۆڵ كردنی نرخی ماسی لە عیراق

10:53 - 2024-05-27
ئابووری
212 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق چەند رێوشوێنێكی تایبەت دەگرێتە بەر بۆ كۆنترۆڵ كردنی نرخی ماسی كە لە هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەیەكی كەموێنەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك كیلۆ ماسی لە بازاڕی ناوخۆی عیراق گەیشتە 12 دینار.
حاتەم فەیسەڵ ئەلجبوری لە بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لەو بارەیەوە رایگەیاند: یەكێك لەو رێوشوێنانەی وەزارەت گرتوویەتەبەر زیاد كردنی ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی گەرای ماسییە لە بەغدا و بەسرە و سوێڕە و ئەنبار و چەند پارێزگایەكی دیكە.
سەرچاوە: الاقتصاد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان