״ژن ئه‌و نیشتمانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مه‌نزڵی ئاسوده‌یی و ژیان״

شوان مه‌جید: دواجار ئه‌ركی شیعر گه‌یاندنی په‌یامه‌ له‌ناوه‌ڕۆكیدا

11:11 - 2024-05-27
دیدار
290 جار خوێندراوەتەوە

شوان مه‌جید كه‌ریم، به‌ شوان مه‌ندی ناسراوه‌، شاعیره‌ و له‌ دایكبووی سلێمانییه‌ و دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌، ده‌ستپێكی نووسینی شیعر بۆ ساڵی 1989 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سێ كۆمه‌ڵه‌ شیعری چاپكراوی هه‌یه‌.
شوان مه‌جید به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له‌ ‌شاره‌كانی  (به‌غداد، كه‌ركوك، سلێمانی، دهۆك، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ولێر) به‌شداری ده‌یان كۆڕی شیعری و چه‌ندین فێستیڤاڵم كردووه‌، شیعره‌كانم غه‌زه‌لیاتی دڵداری، عیرفانی، مه‌عریفی و نیشتمانین. له‌شیعره‌كانمدا زیاتر هه‌ستی فیكری و مه‌عریفی زاڵه‌.
شوان وتیشی: شیعر لای من  چنینی كومه‌ڵێك وشه‌ی وتراوه‌ له ‌هه‌ست و ناخی شاعیره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ كه‌ جیاوازن له‌ وتراوی ساده‌ی خه‌ڵك، به‌هۆی ئه‌و رێكو پێكییه‌ی كه‌ وشه‌كانی پێڕێك ده‌خرێ له‌ بڕگه‌ و پێه‌كانی یاسای شیعریدا كه‌ جۆره‌ ئاواز و موزیكێك ده‌خولقێنی گوێگر  جیای ده‌كاته‌وه‌، دواجار ئه‌ركی شیعر گه‌یاندنی په‌یامه‌ له‌ناوه‌رۆكیدا، بێجگه‌ له‌ كاری ئه‌ده‌بیم ئه‌فسه‌ری پۆلیسم، نیشتمان ئه‌و پانتاییه‌یه‌ كه‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوونت پێده‌به‌خشێ، ژنیش لای من ئه‌و نیشتمانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مه‌نزڵی ئاسوده‌یی و  ژیان بۆ هه‌رپیاوێك كه‌ نرخی بزانێ، كۆمه‌ڵه‌ شیعری ناو كتێبی (حه‌بیبه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌) نوێترین به‌رهه‌ممه‌، له‌ 64 شیعر پێكهاتووه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا دابه‌شبوون به‌سه‌ر سێ ره‌هه‌ندی جیاوازدا، ئومێد ده‌كه‌م به‌های شیعر نه‌بێته‌ قوربانی ناو ئه‌م سیسته‌مه‌ زاڵه‌ی نیولیرالیزم، چونكه‌ به‌ نه‌مانی شیعر مانایه‌ك بۆ بوونی موزیك و ئاواز و گۆرانی نامێنیته‌وه‌ كه‌ رۆڵێكی یه‌كجار گرنگ ده‌بینێ له‌كایه‌ی كۆمه‌ڵایتیی و ژیانی مرۆڤدا.
ئالان حه‌مه‌جه‌زا

بابەتە پەیوەندیدارەکان