هەڵبژاردنی بەریتانیا و كاریگەریی لەسەر بازاڕی پشكەكان

10:03 - 2024-05-28
ئابووری
191 جار خوێندراوەتەوە
دامەزراوەی مۆرگان ستانلی

ئا: كوردەوان محەمەد سەعید


كەمتر لە شەش هەفتەی ماوە بەریتانیا هەڵبژاردنی گشتی بكات، راپرسییەكان ئاماژە بە گەڕانەوەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا دەكات بۆ دەسەڵات، كە 14 ساڵە هەڵبژاردنی نەبردۆتەوە و دەسەڵاتی نەگرتۆتە دەست، پسپۆڕانیش پێیان وایە ئەنجامێكی لەو شێوەیە كاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر بازاڕی پشكەكان.
لەم ماوەیەدا شیكارییەك بۆ بازاڕی پشكەكانی بەریتانیا لە رووی مێژووییەوە كراوە و تیایدا كاریگەریی هەڵبژاردن و سەركەوتن، یان شكستی حزبەكان لە ساڵی 1979وە تا ئێستا دەخاتە روو.
بە گوێرەی سیتی بانك لە رووی مێژووییەوە بازاڕی دراوی بەریتانیا زۆربەی كات شەش مانگ پێش هەڵبژاردن تا رادەیەك جێگیر بووە، جگە لەو كاتانەی بە دۆخێكی نائاساییدا تێپەڕیوە، بەڵام پیشاندەری مۆرگان ستانلی كاپیتاڵ ئینتەرناشناڵ كە پشكەكانی بەریتانیا لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ سەركەوتنی پارتی كرێكارانی بەریتانیادا بە رێژەی %6 بەرز بۆتەوە لە كاتی سەركەوتنی پارتی پارێزكاراندا بە رێژەی %5 دابەزیوە.
كۆمپانیای كاپیتاڵ ئیكۆنۆمیكس باس لەوە دەكات كە لە بەریتانیا پێنج جار لە سایەی دەسەڵاتی پارتی كرێكارانی بەریتانیادا تووشی ناهەمواریی بووە، بەڵام جۆن هیگینیزی ئابووریناس جەخت دەكاتەوە، ئەوە راست نییە هەموو شكستەكان بخەینە ئەستۆی پارتی كرێكاران، چونكە پاشەكشەی ئابووری لە سەردەمی قەیرانە ئابوورییە گەورەكەی سییەكانی سەدەی رابردوودا بوو، هەروەها قەیرانێكی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی و لە چلەكاندا رووی دا، سەرەتای حەفتاكانیش بازاڕی نەوتی جیهانی رووبەڕووی قەیران بۆوە و ساڵی 2008یش قەیرانی ئابووری جیهانی بوو، نەك بە تەنیا بەریتانیا. ئەو پسپۆڕە ئابوورییە دەڵێ: ئەگەر تێبینی بكەین لە ساڵی 2010وە كە پارتی پارێزگاران دەسەڵاتی گرتۆتە دەست دۆخی بازاڕی پشكەكانی بەریتانیا باش نییە.
جۆن هیگینیز دەڵێ: گومان دەكرێت گەڕانەوەی پارتی كرێكاران كاریگەریی گەورەی لەسەر وەبەرهێنەران هەبێت.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان