زاگرۆس نانەكەلی
رۆژی هەینی رابردوو 24/5/2024 لە دەربەندیخان خولێك بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی کۆتاییهات.
خولەکە رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بە هاوكاری وپاڵپشتی ناوەندی وەرزش ولاوانی دەربەندیخان و یانەی دەربەندیخان وئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
لەخولەكەدا، وانەکانی مێژوو و زانستی شرۆڤەكاری وەرزشیی و هونەری فۆتۆگرافەری و میدیای وەرزشی و كۆمێنتاری وەرزشی تەوەرەکانی خولەكە بوون، ئامادەبووان و بەشدارییەكی كارایان لە خولەكەداکردو بروانامەی بەشداربوون ورێزلێنان بەسەر بەشداربووەكانی خولەكەدا دابەشكرا.