نەیمار كەی دەست بەیارییكردن دەكاتەوە؟

11:21 - 2024-05-28
دووتوێ
173 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل


خۆرخی خیسۆسی پورتوگالی و راهێنەری یانەی هیلالی سعودی وادەی گەڕانەوەی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەكەیانی ئاشكرا كرد.
نەیمار ماوەیەكی زۆرەوە بەهۆی ئەو پێكانە قورسەوە كە توشیی بووە، لەیاریگاكان دووركەوتۆتەوە و یاریی بۆ ئەم یانە سعودییە نەكردووە، لەوڵامی پرسیارێكی رۆژنامە نووساندا خیسۆس ووتی: جۆری ئەو پێكانەی توشی نەیمار بووە، پێویستی بە ماوەیەكی زۆرە بۆ چاكبوونەوە و نزیكەی 9 مانگی دەوێت تا دەستبكاتەوە بە یارییكردن، بۆیە ئێمە هیچ پەلەیەك ناكەین بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگاكان، رەنگە بۆ ماوەی خۆ ئامادە كردنیش بۆ وەرزی نوێ نەتوانێت یاریی بكاتەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتی پزیشكەكان مانگی سێپتەمبەری داهاتوو دەتوانێت دەست بەیارییكردن بكاتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان