«پەیامنێر رۆحی راگەیاندنە»

رێزان محەمەد: هەموو هەوڵێكم بۆ گواستنەوەی هەواڵە، نەك خۆم ببم بە هەواڵ

11:01 - 2024-05-29
دیدار
339 جار خوێندراوەتەوە

رێزان محەمەد، پەیامنێرە لە دەزگای میدیایی كوردسات، ماوەی 10 ساڵە پەیامنێرە، حەزوخولیای بۆ راگەیاندن وایكرد ئەو پیشەیە هەڵبژێرێت.
رێزان محەمەد بە دوالاپەڕەی وت: حەزم بۆ كاری راگەیاندن وایكرد كە ئەو پیشەیە هەڵبژێرم، ئامانجم بەردەوامی دانە بەو خەونەی ‌كە لە سەرەتاوە هەوڵم بۆ داوە، خەونەكەشم ئەوەیە دەنگی هەر كەسێك بگەیەنم كە پێویستی بەوەیە كە دەنگی بگات و ژیان بەرەو جوانتر بچێت، پەیامنێر رۆحی راگەیاندنە، بۆیە بەردەوامم لە پەیامنێری و لە نێو پیشەی راگەیاندندا تەنها پەیامنێریيە كە ماوەی 10 ساڵە تێیدا بەردەوامم.
رێزان وتیشی: لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانی سەرشانم وەكو پەیامنێرێك رووبەڕووی هیچ ئاستەنگیەك نەبوومەتەوە، چونكە كە دەچم بۆ كارێكی راگەیاندن هەموو هەوڵێكم بۆ گواستنەوەی هەواڵە نەك خۆم ببم بە هەواڵ، پەیامم بۆ هاوپیشەكانم ئەوەیە كە گوێ بە هیچ ئاستەنگیەك نەدەن كە دێتە بەردەمیان ئەوەی گرنگە كۆڵنەدان و بەردەوامیانە تا خۆیان بسەلمێنن و جێگە دەستیان دیاریبكەن.

یەسنا محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان