‎ بەیان سەلمان، لە وەرزێكی پڕ چالاكییدا

11:02 - 2024-05-29
دیدار
399 جار خوێندراوەتەوە

‎بەیان سەلمان بە دوالاپەڕەی وت: لەمساڵدا كۆمەڵێك بەرهەمم دەبێت، كە ئێستا لە چاپخانەدایە تا لە‌ كۆتایی ساڵی 2024 بڵاوبكرێتەوە، لەوەتەی بەسەردان گەڕاومەتەوە بۆ كوردستان چەند كۆڕێكم لە (سلێمانی-هەولێر-ئاكرێ-كەركوك) سازكردووە، بابەتەكانی كۆڕەكانم جیاواز بوون، كۆڕەكەم لە یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی-هەولێر، لەبارەی ئەزموونی نوسەر  بوو، واتا ئەو كەسانەی بیانەوێت ئەزموون وەربگرن چۆن بتوانن سود ببینن لەو ئەزموونە، كە دەڵێن كەسەكە سودمەند بێت لە ئەزموون مەبەستمان لەوە نییە كە لاسایی نوسەرێك بكاتەوە یان دەقی نوسەرێكی تر بێنێت بەكاری بهێنێت، بەڵكو مەبەستمان ئەوەیە لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر زانیاری تەواوی لەبارەی كتێب و نوسەرەوە هەبێت.                  

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان