كرێكارانی سامسۆنگ هەڕەشەی مانگرتن دەكەن

10:08 - 2024-05-30
ئابووری
133 جار خوێندراوەتەوە

سەندیكای كرێكارانی كۆمپانیای سامسۆنگی تایبەت بە بەرهەمە ئەلەكتۆرنییەكان لە كۆریای باشوور هەڕەشەیان كرد، كە هەفتەی داهاتوو مانگرتنێكی گشتی دەستپێدەكەن ئەگەر مووچەیان بۆ زیاد نەكرێت.
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز بەرپرسێكی ئەو سەندیكایە كە 28 هەزار ئەندامی هەیە وتوویەتی: ئەگەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدەنەوە و مووچەیان بۆ زیاد نەكەن، رۆژی حەوتی حوزەیران ماندەگرن و مانگرتنەكەشیان یەك رۆژ دەخایەنێت. ئەوەش دەبێتە یەكەم مانگرتن لە كۆمپانیای سامسۆنگ.
سەرچاوە: CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان