(ی.ن.ك) هه‌ر له ساتی دامه‌زراندییه‌وه تا ئه‌م کاته، سه‌رجه‌م چین و توێژە‌كانی ئه‌م گه‌له خه‌باتیان تیادا كردووه و له ریزه‌كانیدا تێكۆشاون، وه‌رزشكارانیش له‌م خه‌باته كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون و نه‌ك به‌شداریی كارای تێكۆشانیان هه‌بووه، بگره سه‌دان شه‌هیدیشان له كاروانه پڕ شانازییه‌كه‌ی نه‌مرانیدا هه‌یه.
جۆگه‌له‌ی خوێنی شه‌هیدانی وه‌رزشكاری نێو ریزه‌كانی (ی.ن.ك)، له زاخۆوه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ده‌شتی هه‌ولێر و كه‌ندیناوا و له‌وێوه بۆ كه‌ركوك و سلێمانی و شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه‌تا ده‌گاته گه‌رمیان قوڵپدەدات.
شه‌هیدانی وه‌رزشكاری (ی.ن.ك) ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌نگه‌ری خه‌باتی شوڕشی نوێ و به‌رگری له گه‌له‌كه‌مان شه‌هید بوون، ژماره‌یه‌كی تریشیان له زیندانه‌كانی به‌عس ملیان كرا به‌په‌تی سێداره‌دا، چەندانیشیان له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا به‌شداریی كارایان كرد و به خوێنی گه‌شیان راپه‌ڕینیان گه‌یانده كه‌ناری ئارام، زۆرێكی تریان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆ و زۆرشیان شه‌هیدی پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسای ئه‌م گه‌له بوون.
وه‌رزشكارانی كوردستان له‌پاڵ سه‌رجه‌م چین و توێژە‌كانی ئه‌م گه‌له‌دا بۆ جۆشدانی كوانوی خه‌باتی نه‌بڕاوه‌ی شوڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له ساتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌شداریی كارای خه‌باته‌كه‌یان كردووه و خوێنیان به‌خشیوه و شه‌هیدبوون.
ئه‌گه‌ر بێت و بمانه‌وێت به‌كاروانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی شه‌هیدانی (ی.ن.ك) دا گوزه‌رێكی خێرا بكه‌ین، سه‌دان و بگره هه‌زاران شه‌هیدی وه‌رزشكاریش له‌و كاروانه پڕ سه‌روه‌رییه‌دا جێگای شیاویان گرتووه‌و ناویان له لیسته بێ كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا دیار و به‌رچاوه و كاروانه‌كه‌یان جوانتر و دره‌وشاوه تر كردووه.
ئێمه لێره‌دا دوو شه‌هیدی دیار و به‌رچاوی كاروانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی شه‌هیدانی (ی.ن.ك) وه‌ک دوو سونبولی شه‌هیدی وه‌رزشكار و وه‌ك دوو شه‌هیدی سه‌ركرده و پێشڕە‌وی شه‌هیدانی(ی.ن.ك) وه‌بیر هه‌مووان ده‌هێنینه‌وه، ئه‌وانیش هه‌ردوو شه‌هیدی سه‌ركرده جه‌مالی عه‌لی باپیر و شه‌هید مورسه‌له.
شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر
شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر كه‌سایه‌تییه‌كی روخۆش و قسه خۆش و دیار و وه‌رزشكارێكی به‌توانا و خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو، له هه‌ر یارییه‌كدا به‌تایبه‌تی تۆپی پێ و گۆڕە‌پان ومه‌یدان یاریی كردبێت، له‌ئاست و ئه‌داو پابه‌ند بووندا له لووتكه‌دا بووه.
شه‌هیدی نه‌مر ساڵی 1945 له‌گه‌ڕە‌كی شێخان له سلێمانی له‌دایكبووه، هه‌ر له سه‌رتای منداڵییه‌وه‌و له سه‌ر ده‌ستی شه‌هید مامۆستا یاسین-ی مامۆستای كه ئه‌میش شەهید و وه‌رزشكار و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و كوردپه‌روه‌ر بوو، وه‌رزش و كوردایەتی پێكه‌وه گرێداوه.
له‌گه‌ڵ درووستبوونی شانه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان، ئه‌م له‌و رێكخراوه‌دا چالاكانه كاری نهێنی حزبی چالاكانه راده‌په‌ڕێنێت.
پاش كۆتاییهاتنی كفتوگۆی شۆڕش و حكومه‌تی عیراق له‌مانگی ئازاری ساڵی 1974 و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری، ئه‌م جارێكی تر تفه‌نگی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه شان و ده‌بێته‌وه به‌پێشمه‌رگه تا نسكۆی شۆڕش.
شه‌هیدی نه‌مر هه‌ر پاش هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك)، په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه دكاته‌وه و رۆژی 19/7/1976 له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سالار عه‌زیز یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه له‌دۆڵی جافه‌تی درووستده‌كه‌ن و به‌مامۆستای شه‌ڕی پارتیزانی ناو دەردەکات.
ساڵی 1978 وه‌ك كادر و پێشمه‌رگه و جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌رێم به‌شداری كاره‌ساتی هه‌كاری كردووه، پاشان له‌به‌ر لێهاتووی و قاره‌مانێتی ده‌بێته فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی چوار.
سه‌د مه‌خابن پاش نزیكه‌ی پێنج ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌ماندا رۆژی 20/8/1981 ده‌گاته كاروانی نه‌مران و دوای راپه‌ڕین ته‌رمه‌كه‌ی له‌گوندی مالومه‌وه ده‌هێنرێته‌و سلێمانی و له‌گردی سه‌یوان جارێكی تر به‌خاك ده‌سپێردرێته‌وه.
شەهید سەید مورسەل
شەهید سەید مورسەل باشترین و دیارترین یاریزانی تۆپی پێی یانەی هەولێر بووە، ئەو بە کۆڵی خۆی ئامێرەکانی ئێزگەی شۆرشی نوێی لە سوریاوە گەیاندە کوردستان.
شەهید مورسەل لەبواری وەرزشی کورستان و شاری هەولێردا، یەکێک بوە لە باشترین یاریزانەکانی کوردستان و هەولێر، ئەو بۆ یانەی هەولێر چەندین نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە، لە زۆر یانەی تری شاری هەولێر یاری کردوە، بەتایبەتی لە هەردوو یانەی(بروسک و هێرش).
شەهید مورسەل سەرەتای ساڵی 1972 تێکەل بەکاری سیاسی و کاری رێکخراوەیی بووە، بەتایبەتی لە رێکخستنەکانی(کۆمەڵەی مارکسی لینینی)، دواتر ساڵی 1976خۆی گەیاندە هەڤالانی سەرکردایەتی لە سوریا و بوو بە یەکێک لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆرشی نوێ گەلەکەمان.
شەهید مورسەل ساڵی 1946 لە گوندی گردعازەبان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەهەولێر تەواو دەکات، ساڵی 1971 تا 1975فەرمانبەر بووە لە دائیری (مەسڵەحەی نەقل رکاب) لە هەولێر، ساڵی 1976 پەیوەندی بە هەڤالانی سەرکردایەتییەوە دەکات لە سوریا، هەر ئەو ساڵە لە سوریا بەشداری خولێکی سەربازی دەکات، زۆر بەداخەوە رۆژی 3/2/1978 لەسنوری گوندی سماقە شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمرانی (ی.ن.ك).