كچە كوردەكان چەند میدالێكیان بۆ عیراق بردۆتەوە

11:48 - 2024-06-04
وەرزش
125 جار خوێندراوەتەوە
ئەڤین سەعید

رۆژی 29/5/2024 لە شاری بەسرە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان مەیدانی هەڵبژاردەكانی كوڕان و كچانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا دەستیپێكرد كە ماوەی 4 رۆژی خایاند.
لەم پاڵەوانێتییەدا كوڕان و كچانی هەڵبژاردەی عیراق ئەنجامی باشیان تۆمار كرد و توانیان بە كۆردنەوەی 39 میدالی رەنگاو رەنگ پلەی دووەمی بگرن، هەڵبژاردەی ئێرانیش یەكەم بووە بە 40 میدال و قەتەر بە 12 میدال سێیەم و سعودیە بە 14 میدال چوارەم بووە، ئەم هەڵبژاردانەش یەك لەدوای یەك پێنجەم تا نۆیەمی پاڵەوانێتییەكە بوون (عومان، كوێت، لوبنان، سوریا، یەمەن، فەلەستین).
شایانی باسە دیارترین ئەنجامی كچان كە لەم پاڵەوانێتییەدا هەڵبژاردەی عیراق تۆماریكردوون و سێ میدالی زێڕیان پێ وەرگرتووە، یەكەمیان كچە پاڵەوانی سلێمانی كوردستان بەمۆ تۆماریكردووە كە توانی لەڕاكردنی 100 مەتر بەربەستی كچاندا یەكەم بێت، دووەمیشیان دانە حسێن تۆماریكردووە ئەمیش لە راكردنی 100 مەتر و 200 مەتردا یەكەم بووە.
یەكێكی تر لە ئەنجامە باشەكانی كچانی هەڵبژاردەی عیراق نەورۆز خزر لە سێ بازی كچاندا سێیەم بووەو میدالی برۆنزی لەمل كراوە، ئەڤین سەعیدیش لە راكردنی 400 مەتر بەربەستدامیدالی برۆنزی لەمل كراوە، لەراكردنی 5000 مەتری كچانیشدا دوو كچە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو میدالی تریان لە ملكراوە، یەكەمیان دیانا كەریم میدالی زیو و ئامال خزریش میدالی برۆنزی لەمل كراوە و دووەم و سێیەمی ئەم راكردنە بوون.

 

کوردستان بەمۆ

ئامال خزر

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان