گەیاندییە 15 جام

11:55 - 2024-06-04
وەرزش
161 جار خوێندراوەتەوە

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ جاری 15 – یەمین لە مێژووی خۆی و مێژووی چامپیۆنس لیگیشدا جامی پاڵەوانی بەرزكردەوە پاش ئەوەی شەوی شەممەی رابردوو 1/6/2024 لە یاریگای ویمبڵی لە لەندەن توانی 2-0 لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بباتەوە.
ریاڵ مەدرید بەم بردنەوەیە ئەم ریكۆردانەی خوارەوشی تۆماركرد:
*ئەمە 18 یەمین جارە دەگاتە یاریی كۆتایی.
*ئەمە 15 یەمین جامە بەرزیدەكاتەوە و ئەمەش ریكۆردێكی ناوازەیە كە هیچ یانەیەكی تری ئەوروپا نەیتوانیوە تۆماریی بكات.
*لە دوا 11 یەمین جاردا كە ریاڵ توانیویەتی بگاتە یاریی كۆتایی، 10 جاریان جامەكەی بەرزكردۆتەوە.
*ئەمە یەكەمین جارە ریاڵ مەدرید بتوانێت جامەكە بباتەوەو هیچ یارییەك بەدرێژایی یارییەكانی ئەو وەرزە نەدۆڕێنێت.
*كارلۆ ئەنچیلۆتی بوو بە یەكەمین راهێنەر لەمێژووی چامپیۆنس لیگدا بتوانێت 5 جامی پاڵەوان بباتەوە.
*كارلۆ ئەنچیلۆتی بوو بەسێیەمین راهێنەر بتوانێت 3 جام لەگەڵ یەك یانە بەرز بكاتەوە پاش بۆب بیسلی لەگەڵ لیڤەرپوڵ و زیدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
 * هەر یەكە لە تۆنی كروس و ناچۆ و لۆكا مۆدریج هەمان ئەو ریكۆردەیان تۆمار كرد كە پێشتر هەردوو ئەفسانە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاوڵۆ ماڵدینی تۆماریانكردبوو ئەویش ئەوەبوو ئەمانیش بۆ جاری شەشەم گەیشتونەتە یاریی كۆتایی چامپیۆنسلیگ.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان