ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییەکان دەستپێدەكەن

11:57 - 2024-06-04
وەرزش
224 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی قۆناغی گروپەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق كۆتاییهات و ئێستا پێی ناوەتە قۆناغە هەستیارەكەوە.
8 تیپی یانە بەشدارەكان لە قۆناغی گروپەكانەوە (یەكەم تا چوارەمی هەردوو گروپەكە) گەیشتونەتە ئەم قۆناغە نوێیە، بەپێی ئەم سیستمە لەگەڵ یەكتر یاریی دەكەن:
*گ 1: یەكەمی گروپی یەكەم (كەرمە)، دووەمی گروپی دووەم (جۆلان)، سێیەمی گروپی یەكەم (ناسریە)، چوارەمی گروپی دووەم (مەسافی).
*گ 2: یەكەمی گروپی دووەم (دیالە)، دووەمی گروپی یەكەم (پ.سلێمانی)، سێیەمی گروپی دووەم (رومادی)، چوارەمی گروپی دووەم (مەسافی باشوور).
رۆژی یەكشەممە 2/6/2024 لە بارەگای یەكێتیی تۆپی پێی عیراق كۆبوونەوەی هونەری و قورعە بۆ یارییەكان كراو وادەی دەستپێكردنی یارییەكانی دوا قۆناغیش ئاشكرا كرا.
وەك لەسەرەوە ئاماژەی بۆكراوە، تیپەكانی هەردوو گروپە نوێیەكە دیارییكراوە، یارییەكان بە خولێكی دوو قۆناغ لە هەردوو گروپەكەدا بەڕێوەدەچن، یەكەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەكانی عیراق بۆ وەرزی ئایندە، دوو دووەمەكەش دوو یاریی تر لە نێوان خۆیاندا دەكەن، براوەیان لە قۆناغی پلەی ئۆفدا لەگەڵ 17 یەمین و 18 یەمینی دوا ریزبەندیی خولی ئەستێرەكانی عیراق یاردەكات و لەم سێ تیپەش یەكەمەكەیان دەگاتە خولی ئەستێرەكانی عیراق، هەروەها بڕیار درا رۆژی 14/6 یارییەكان دەستپێبكەن و دواتریش خشتەی یارییەكان ئاشكرا دەكرێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان