سێ خاڵی بەنرخ لەنێو هاندەرانێكی بێشوماردا

11:58 - 2024-06-04
وەرزش
127 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی رابردوو لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 32 ی خولی ئەستێرەكانی عیراقدا، تیپی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەران كە زۆر دەمێكە یاریگای سلێمانی ئامادە بوونی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە، میوانداریی لە تیپی یانەی قووە جەوی شاری بەغدا كرد.
لەم یارییەدا یاریزانانی نەورۆز لە ئاستی ئەو پەرۆشییەی هاندەراندا بوون و توانیان 4-2 یارییەكە ببنەوە و سێ خاڵی تریان خستە سەر كۆی خاڵەكانیان و بۆ پلەی حەوتەم سەركەوتن و ئێستا 48 خاڵی هەیە.
لەم یارییەدا ئیبراهیم تۆمیوا ئەستێرەی یەكەمی یارییەكە بوو بەوەی هاتریكی كردو گۆڵەكانی یەكەم و دووەم و چوارەمی نەورۆزی كرد، گۆڵی سێیەمیش كلاودیۆ ئۆلیڤێر كردی، بەمەش تۆمیوا بە یاریزانی نموونەیی ئەم هەفتەیەی خولەكەش دیارییكرا.
شایانی باسە قووە جەوی دووەمی ئەم خولەیەو 66 خاڵی هەیەو شورتەش یەكەمە و 73 خاڵی هەیە و زەوراش بە 63 خاڵ سێیەمی ریزبەندییە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان